بۆ پاراستنا گیانێ پەنابەرێن کورد ل یۆنانێ سەرۆکایەتيا لاوێن سیاسی ل ئەوروپا ھاتە دەنگ
ZNA-هەولێر
پاش رووداوەکەی کەمپی مۆریا سەر بەدوورگەی لیسبۆسی ووڵاتی یۆنان کە چەند گەنجێکی عەرەب ھێرشیان کردبووە سەر چەند گەنجێکی کورد لەئاکامدا شەش کەس بریندار دەبێت ، سەرۆکایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا لەرێگەی لاوانی پارتی دەسەڵاتی یۆنان پەیوەندیان بە لایەنی پەیوەندیداری ووڵاتی یۆنانەوە کردووە و داوایان کردووە دەستبەجێ سەرجەم تاوانبارن دەستگیربکرێن و مافی یاسایی ئەو پەنابەرە کوردانە پێشێل نەکرێت ، لاوانی ئەوروپا دووپاتی ئەوەیان کردۆتەوە کە لایەنی ئاینی و رەگەزپەرستی نابێت دژی پەنابەرانی کورد بەکاربھێنرێت .
شایەنی باسە (ناسۆس مۆدۆڤاندیس) سکرتێری لاوانی سیاسی یۆنان بەسەرکردایەتی لاوانی ئەوروپای ڕاگەیاندووە پاش ھەوڵەکان ڕێگادراوە بە نزیکەی ٣٠٠ پەنابەری کوردانی عیڕاق و سوریا لەکەمپەکە بچنە دەرەوەو شوێنێکی تر سەقامگیرتر ھەڵبژێرن.
سەرچاوە : نووسینگەی سەرۆکایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
