وه‌زاره‌ته‌كا هه‌رێمێ ٥٠%ژ قه‌ران خۆش بوو
هەولێر-KDP.info-
وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڕیاری دا له 50%ی سزای دواکه‌وتنی قه‌رزی پاره‌ی به‌شدارییه‌کان ببه‌خشرێن، ئه‌گه‌ر خاوه‌نکار به شێوه‌ی نه‌قد و به یه‌کجار قه‌رزه‌که‌ی بداته‌وه.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتووە: “پاڵپشت به بڕگه‌ى (حه‌وته‌م) له کۆنووسى دانیشتنى ژماره 123ى ئه‌نجومه‌نى کارگێڕیى خه‌زنه‌ى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران بڕیاری دا سزاى دواکه‌وتنى قه‌رزى پاره‌ى به‌شدارییه‌کان ده‌به‌خشرێن به ڕێژه‌ى 50% به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر خاوه‌نکار له 2021/6/1 تا 2021/11/1 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ کرێکاران له پارێزگاکان بکات بۆ دانى پاره‌ى به‌شدارییه‌کان و قه‌رزه‌که‌ى به شێوه‌ى نەقد به یه‌کجار”.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى: “ئه‌وانه‌ى ئه‌م بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه قه‌رزه‌که‌یان بۆ ناکرێت به قیست، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌نکارانه‌ى پاره‌ى قه‌رزه‌کانیان بۆ کراوه به قیستى مانگانه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى سه‌ره‌وه پاره‌که‌یان به نه‌قد بده‌ن به‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
