جۆرشه‌لیم پۆست: داهاتوويێ عێراقێ دێ ب ده‌ستێ سه‌درى بت
وشه:
دوای هاتنی داعش له ساڵی 2014 داگیركردنی عێراق نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن كه‌س له ژێر هه‌ڕه‌شه و ترسی داعش ژیانیان ده‌كرد، جگه له هاتنی زیاتر له 20 هه‌زار هاووڵاتییانی بیانی له 80 وڵاتی جیاوازه‌وه بۆ ناو گرووپی داعش، به‌ڵام له‌لایه‌ن زۆر له هاووڵاتییان هێمایان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه عێراق ڕووخا و كۆتای پێ هات.
هاوكات جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كاتی ڕوودانی ئه‌م دۆخه و له نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2015 ڕای گه‌یاند، عێراق و سووریا ڕووخان، به‌ڵام جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سوننی سه‌ربه‌خۆیه له باكوری سووریا و ڕۆژئاوای عێراق.
پێگه‌ی jpost له هه‌واڵێكدا باس دوو ساڵ و نیو دوای لێدوانه‌كه‌ی بۆڵتن ده‌كات كه داعش شكێنرا و عێراق ئازاد كرا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوننه هیچ بوونێكی نه‌ما، هاوكات ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری عێراق نیشانه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیوایه‌ك بوو بۆ عێراقییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی 1980وه عێراق له جه‌نگدا بووه، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شه‌ش هه‌زار و 700 كاندید كێبه‌ركێیان له‌سه‌ر 329 كورسی په‌رله‌مان كرد كه له 87 قه‌واره و لیستی هه‌ڵبژێردراو كه به‌شێكی زۆری ژن تێیدا كاندید بوون، ته‌نانه‌ت لیسته شیعه‌كانیش كاندیدی ژنیان هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی نائاسایی بوو بتوانی ده‌موچاوی ژنێك وه‌ك كاندیدێكی په‌رله‌مان ببینی.
هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراقیان كرد و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌ده‌ستهێنا به 25 كورسی به‌شدار ده‌بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانیی زۆرترین ده‌نگی له سلێمانی به‌ده‌ستهێنا به 15 كورسیی به‌شداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردستان عێراق جێ بهێڵێت، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه ده‌وڵه‌تێكی سوننه‌ستان دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به به‌هێزی بمێنێته‌وه پێویسته هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت، ئه‌مه ئه‌و بیروبۆچوونه بوو كه حكوومه‌تی عێراقی به‌رانبه‌ر به كوردان ئه‌نجامی دا به سزادانی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و له‌ناوبردنی خه‌ونی كورد كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه، هه‌روه‌ها داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غدا یه‌كێكی تر بوو له سزاكان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه له دوای هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنی كه‌سێك بوو كه ترسی عێراق و ئێران بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا براوه عه‌بادی بێت كه به هیوای عێراق ناسراو بوو، به‌ڵام ئامانجه‌كانی عێراق پێچه‌وانه بووه‌وه به سه‌ركه‌وتنی موقته‌دا سه‌در كه دژی ته‌واوی سیاسه‌ته‌كانی ئێران بوو له ناوچه‌كه، ئه‌مه نیشانه‌یه‌كه كه له عێراقیش ده‌توانرێت دیموكراسی به‌رپا بكرێت، به‌ڵام بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بڕوا پێنه‌كراوبوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌كرێت هه‌ڵسانه‌وه‌ی عێراقه دوای داعش و ده‌ستوه‌ردانی ئێران و جه‌نگ و شه‌ڕی تیرۆرستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخێكی جێگیر، بۆیه ئێسته و داهاتووی عێراق به‌ده‌ست سه‌دره‌وه ده‌بێ و ناوچه‌كه چاوه‌ڕوانی جموجۆڵه‌كانی ئه‌و پیاوه ده‌بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
