عێراق..ئيساله ته‌نها دێ 323 هه‌زار ته‌نێن گه‌نمێ جۆتیارێن هه‌رێما کوردستانێ وه‌رگرت
باسنيوز:
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى كشتوكاڵ و بازرگانى په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە وه‌زاره‌تى بازرگانی عێراق له‌مساڵدا ته‌نیا 323 هه‌زار تۆن گه‌نمى جووتیارانى كوردستان وه‌رده‌گرێت، كه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌نیوه‌ى پێداویستی ساڵانه‌ى دانیشتووانى هه‌رێمی کوردستان كه‌متره.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى، ئه‌ندامى لێژنه‌ى كشتوكاڵ و بازرگانى له په‌رله‌مانى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق گه‌نمى جووتیارانى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه دەکڕێت، له‌مساڵدا ته‌نها 323 هه‌زار تۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت، كه 115 هه‌زار تۆنیان له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و 208 هه‌زار تۆنیشیان له پارێزگاكانى هه‌ولێر و دهۆك وه‌رده‌گیرێت، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌نیوه‌ى پێداویستی ساڵانه‌ى دانیشتووانى هه‌رێمی کوردستان كه‌متره”.
ئه‌ندامەى لێژنه‌ى كشتوكاڵ و بازرگانى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە تائێستا زیاتر له 500 ملیار دینارى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان لاى حكوومه‌تى عێراقه، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر نائومێدبوونى جووتیارانى كوردستان، كه جووتیاریش نائومێدبوو ڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر ئاسایشی خۆراك و مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست ده‌كات كه به‌شێكى گرنگى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییە.
ئاشکراشی کرد، کە جووتیارانى كوردستان كه‌وتوونه‌ته نێوان به‌رداشی حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تى ناوه‌ند، نه‌حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان توانیویه‌تى په‌ره به‌كه‌رتى كشتوكاڵ بدات و بازاڕ بۆ ساخكردنه‌وه‌ى به‌هه‌مه‌كانیان په‌یدابكات، نه‌حكوومه‌تى ناوه‌ندیش به‌ته‌نگ كه‌رتى كشتو‌كاڵى هه‌رێمی کوردستانەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
