شبكة لالش الاعلامية

٥ ئەفسانە دەربارەی هه‌ڤژينيێ

٥ ئەفسانە دەربارەی هه‌ڤژينيێ
SNN: 

ھاوسەرگیری یەکێکە لە کلتورە کۆنەکانی مرۆڤایەتی لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاینیی و یاساییەوە ڕێگاپێدراوە و بەشێکە لە ژیانی تاکەکان و مرۆڤایەتی. ھەر لە کۆنەوە کۆمەڵێک بۆچوون ھەیە دەربارەی ھاوسەرگیری و کێشەکانی و چارەسەرەکانیان، وازنراوە کە ڕاستن بەڵام وانین وەک ئەفسانەیەک چۆتە مێشکی کۆمەڵگاوە، وەک ئەم حاڵەتانە:

١. ئارەزووە ھاوبەشەکان وادەکات پێکەوە بمێننەوە: ئەوە تاکە شت نیە بۆ ئەوەی دوو کەسەکە بتوانن پێکەوە بمێننەوە، بەڵکو ئەوە گرنگە چۆن تێکەڵ بەیەکتر دەبن و کاردانەوەیان چۆن دەبێت بەرامبەر ئارەزوو و ھەڵسوکەوتەکانی یەکتر.
٢. ھەرگیز مەخەوە بە تووڕەیی: ئەمە ئامۆژگارییە بۆ ئەوەی کەسەکان زوو چارەی کێشەکانیان بکەن، بەڵام ھەر کەسێک مامەڵە و شێوازی جیاوازە و توێژینەوەکان دەڵێن زۆربەی ئەو کەسانەی تا درەنگیش نەخەوتوون نەیانتوانیوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
٣. چارەسەری پزیشکی دەروونیی ھاوسەرەکان دەتوانێت ھاوسەرگیرییەکی شکاو چاک بکاتەوە: ئەمە شتێکی باشە و فێری چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ھاوسەرگیرییان دەکات، تەنھا لەو کاتانەیە پێویست نیە کە کێشەیان ھەیە ھاوسەرەکان بەڵکو ھەر لەسەرەتاوە شتێکی باشە و پێویستە ھاوسەرەکان ئەو زانیارییانەیان ھەبێت و بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ژیانێکی نوێ دەکەن و ھاوسەرگیرییەکە بەڕێوە دەبەن.
٤. خیانەت ھۆکاری سەرەکی جیابوونەوەیە: لە توێژینەوەیەکدا %٨٠ی ھاوسەرەکان ھۆکاری جیابوونەوەیان بە نەمانی نزیکی لە ھاوسەرەکەیانەوە دانا، تەنھا %٢٠ ھۆکاری جیابوونەوەکەیان بەھۆی خیانەتەوە بوو.
٥. ھاوسەرگیری سوود لە گرێبەستی یاسایی ھاوسەرگیری وەردەگرێت: ئەمە ھەڵەیە، ئەوەی گرنگە ئەوەی شتی جوان بۆ ھاوسەرەکەت بکەیت. ھاوسەرەکان ھەمیشە چاوەڕێی باشتر و باشترین دەکەن لە بەرامبەرەکەیان تەنھا بەھۆی بوونی کاغەزێکی ھاوسەرگیرییەوە و بەھەموو شتێک ڕازی نابن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاره‌زایه‌كێ كه‌شناسیێ پێشبینیا بارینا به‌فر و بارانێ ل هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت

Lalish Duhok

دێ‌ چاوان زارۆیان ژ بلندبوونا كولیسترولی پارێزین؟

Lalish Duhok

باشترین جۆرێن گۆشتى بۆ ساخله‌ميا مرۆڤى ئه‌ڤه‌نه‌

Lalish Duhok