شبكة لالش الاعلامية

بەغدا 5 ملیۆن لیترێن پانزینێ بۆ ھەرێما كوردستانێ دهنێرت

بەغدا 5 ملیۆن لیترێن پانزینێ بۆ ھەرێما كوردستانێ دهنێرت
K24 – ھەولێر

ھەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر پرسی بەنزین لەگفتوگۆدان، بەغدا رازی بووە كە 5 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ھەرێمی كوردستان بنێرێت، ھەولێریش داوا دەكات ئەو بڕە بە بەردەوامی بنێرێت نەك تەنھا بۆ یەكجاربێت.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: “بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر خەتین و چەند كۆبوونەوەیەكمان كردووە، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بڕیاریدا بۆ یەكجار 5 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ھەرێمی كوردستان بنێرێتە ھەرێمی كوردستان، بەجۆرێك 2 ملیۆن لیتر بۆ ھەولێر و 2 ملیۆن لیتر بۆ سلێمانی و یەك ملیۆن لیتر بۆ دھۆك، بەڵام ئێمە ئەوەمان رەتكردووەتەوە كە تەنھا بۆ یەكجار بینێرن، بەڵكو پێمان گووتن بە مەرجێك قایل دەبین كە ئەو بڕە بەردەوام راوانە بكەن، چونكە ھەولێر لە رۆژێكدا زیاتر لە 3 ملیۆن بەنزینی پێویستە و دەمانەوێت ئەو بڕە بەردەوام بنێرن”.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رەتیكردەوە، بەھۆی قۆرخكاری چەند كۆمپانیایەك نرخی بەنزین بەرزبووبێتەوە و گوتی: “دەنگۆیەك ھەیە كە دەگوترێت كۆمپانیای كار بازاڕی بەنزینی قۆرخكردووە، بەڵام ئەوە راست نییە، كاتی خۆی كۆمپانیای كار پاڵاوگەیەكی بەنزینی لە ھەرێمی كوردستان دروستكرد و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی ھەرێم ھاوكاری دەكرد، بۆیە ئەوكات بەنزین بوو بە 500، بەڵام ئێستا بەنزینی كوردستان بە خامی ھەناردە دەكرێت و داھاتەكەی بۆ مووچەی فەرمبەران تەرخان دەكرێت”.

عەلی رەشید، رشیگەیاند: “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر گفتوگۆ لەبارەی سیستەمی پەخشی کەناڵە لۆکاڵییەکان دەكەین، كۆمپانیاكە بەنیازە ئامێرەكە بگۆڕێت كە ئەمەش پێویستی بە پارەی زیاترە و دەبێتە بارگرانی بەسەر ھاووڵاتیانەوە، لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر ئەو پرسە لەسەر خەتین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

” بەغدا هەمان سیاسەتا به‌رى يا رژێما بەعس ل کەرکووكێ پەیڕەو دکت”

Lalish Duhok

به‌رپرسێن راگه‌هاندنا تایی و نڤیسینگه‌هێن بنگه‌هێ لالش به‌شداری خۆله‌كا سۆشیال میدیایێ بوون

Lalish Duhok

سه‌فین دزه‌یی:دێ ده‌ستكاری د پاشكه‌وتكرنا مووچه‌یان دا هێته‌كرن

Lalish Duhok