شبكة لالش الاعلامية

زارۆكبوونا زۆر مەترسيا جەلتا دلى بۆ ده‌یکان زێده‌ دکت

زارۆكبوونا زۆر مەترسيا جەلتا دلى بۆ ده‌یکان زێده‌ دکت
K24 – هه‌ولێر:

هەندێک لە دایک و باوکان پێیان وایە، بەخێوکردن و گەورەکردنی منداڵ، ئاستی فشارە دەروونیەکانیان زیاد دەکات، بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرا بووە کە بوونی زیاد لە دوو منداڵ زیان بە ته‌ندرووستی دایکان دەگەیەنێت.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی کلار ئۆلیڤەر ویلیامز، شاره‌زا لە زانکۆی کامبریدجی بریتانی، کە لە دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاوکراوەتەوە: ” ژنان چەند منداڵیان زیاتر بێت، زیاتر مەترسی بۆ ژیانیان دروست دەکەن، بە جۆرێک بە ژیان هێنانی پێنج منداڵ یان زیاتر، ئەگەری جەڵته‌ی دڵ لە دایکان بە رێژەی 40% زیاد دەکات”.

هەر بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە:” ئەو دایکانەی چەند جارێک منداڵیان لەبار چووە، ئەگەری جەڵته‌ی دڵیان بە رێژەی 60% زیاد دەکات”.

توێژەرانی زانستی زانکۆکاکانی نۆرس کارۆلینا و کامبریدج بە سەرۆکایەتی دکتۆر کلار، تاقیکردنەوەیان لەسەر 8 هەزار ژنی ئەمریکی کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵ بووە و هۆشداریشیان داوە لەوەی کە دایکان زۆر جار بەهۆی منداڵەکانیان، تەندروستی خۆیان فەرامۆش دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەرێ ڤەخوارنا ئاڤێ دگەل خوارنێ زیان هەیە؟

Lalish Duhok

کچ ب ئەڤان جۆرێن کوران سەرسامن!

Lalish Duhok

د كه‌رنه‌ڤالا دهۆكێ دا دێ چ هێته‌ كرن؟

Lalish Duhok