ئه‌مريكا: يه‌په‌گه ژ منبج دێ ڤه‌كێشت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له شارى منبج پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.
كشانه‌وه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له منبج دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ توركيا و ئه‌مريكا له‌و باره‌يه‌وه گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا راشيگه‌ياندووه، يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده ده‌كشێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا به‌رده‌وام توركيا داواى ئه‌وه ده‌كات رێگه به كورد نه‌درێت بپه‌ڕێته‌وه رۆژئاواى رووبار‌ى فورات.
توركيا پێداگيرى له‌سه‌ر چۆڵكردنى منبج و ره‌ققه و سه‌رجه‌م ئه‌و شار و ناوچانه ده‌كرد كه كه‌وتوونه‌ته رۆژئاواى فورات و هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه به خوێنى سه‌دان چه‌كداريان له ده‌ستى داعش رزگارى كردبوون.
له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا هه‌سه‌ده وه‌ك هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى ئه‌مريكا له شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرا و ئه‌وه‌ش توركياى نيگه‌ران كردبوو.
چه‌ندين جار سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان داواى له ئه‌مريكا كردبوو، له نێوان كورد و توركيادا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
دوێنێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ له واشنت بوو، و له‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا واژوويان له‌سه‌ر نه‌خشه رێگه‌يه‌كى تايبه‌ت به نه‌مانى كورد له منبج كرد.
به گوێره‌ى نه‌خشه رێگه‌كه هێزه كوردييه‌كان له ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا له شاره‌كه پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
