شهڤ و رۆژ درێژتر دبن
K24 – ههولێر:
له لێكۆڵينهوهيهكى زانستيدا زانایانی بواری فەلەکناسی هۆکاری درێژبوونی کاتژمێرەکانی شەو و رۆژيان ئاشكرا كرد.
ئهو شارهزايانه بەهۆی بەکارهێنانی بەردی نیشتوو توانیویانە پەیوەندی زەوی و مانگ لە 1.4 ملیار ساڵ لەمەوبەر روون بکەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی كهناڵى (سکای نیوز)، شارهزايانى بەشی جیۆزانستی زانکۆی ویسکۆنسی مادیسۆنی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە: “1.4 ملیار ساڵ لەمەوبەر، درێژی شەو و رۆژێک تەنها 18 کاتژمێر بووە، ئەمەش لەبەرئەوەی مانگ لە زەویەوە زۆر نزیکتر بووە”.
هەروەها زانایا ئاشکرایان کردووە کە تەمەنی مانگ 4.5 ملیار ساڵه و ساڵانە بە ئهندازهى 3.82 سانتیمەتر لە زەوی دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش پرسیارێکی بێ وەڵامی لای زانایان دروستکردووە.
کاریگەری راستەوخۆ هەیە لە نێوان دووری مانگ لە زەوی و خوولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا، بەجۆرێک چەند مانگ دوورتربێت، زەوی خاوتر بە دەوری خۆیدا دە سووڕێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
