شبكة لالش الاعلامية

سەفین دزەیی: نكارين بریارا پاشخستنا ھەلبژارتنان بدەین

سەفین دزەیی: نكارين بریارا پاشخستنا ھەلبژارتنان بدەین

K24 – ھەولێر

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت و لەكاتی دیاریكراودا ئەنجامدەدرێت، ئاماژە بەوەشدەدات، ماوەی کارکردنی پەرلەمان کۆتایی دێت و بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروستب نەبێت،دەبێ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: “وادەی یاسای ھەڵبژاردنی كوردستان تەواو دەبێت و بەپێی یاسا دەبێ ھەڵبژاردن بكرێت، وادەی ھەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆكایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دیاركراوە و وادەیەكی گونجاوە”.

لەبارەی دواخستنی وادەی ھەڵبژاردن كە دەنگۆی ئەوە ھەیە ھەندێك لایەن داوای دواخستنیان كردووە، سەفین دزەیی گوتی: “وابزانم سەرۆكی حكوومەتیش ناتوانێ بڕیاری دواخستنی ھەڵبژاردن بدات، چونكە لە دوو خولی پەرلەمان كە درێژكرابووەوە كۆتایی پێدێت، ئەوكاتە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، دەبێ ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی و یان كوبیش پرۆسا سیاسی یا عیراقێ‌ گه‌نگه‌شه‌ دكه‌ن

Lalish Duhok

حوكمه‌ت دێ ده‌ست ب به‌لاڤكرنا مووچێ هه‌یڤا خزیرانێ كه‌ت

Lalish Duhok

بارەگایێ بارزانی: ب هەموو شیانێن خۆڤه‌ دێ پشته‌ڤانییێ ل خووشک و برایێن خۆ یێن کاکەیی كه‌ین

Lalish Duhok