بریارا رادەستکرنا پەنابەرێن عێراقێ و هەرێما کوردستانێ بۆ سووریا هاته راگرتن
باسنيوز:
سەرپەرشتیاری فیدراسێۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە توانیویانە بڕیاری ڕادەستکردنەوەی پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بە سووریا ڕابگرن.
ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پەنابەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی لە کاتی دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی تورکیا خۆیان بە خەڵکی سووریا لە قەڵەم دا و دیپۆرتی ئەو وڵاتە کرانەوە و گرفتیان بۆ دروست بوو، هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە خستەگەڕ”.
گوتیشی، بۆ ئەو مەبەستە لە ماوەی یەک هەفتەداو دوای گفتوگۆکردن و ڕوونکردنەوە بۆ لایەنی پەیوەندیداری تورکیا، توانیمان بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ٥٢ پەنابەر بە وڵاتی تورکیا ڕابگرین کە دەیویست ڕادەستی وڵاتی سووریایان بکات”.
گوتیشی: “بەدەر لەو ژمارەیە لەناو ئەو پەنابەرانە 20پەنابەری هەرێمی کوردستانیش کە لەنێویشیاندا ژن و منداڵ هەبوون و ماوەی 10ڕۆژ بوو لە کەمپی ئورفا دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران”.
ئاری جەلال باسی ئەوەشی کرد کە لە هەوڵەکانیان بۆ سووککردنی باری سەرشانی پەنابەران و کارئاسانی بۆ کردنیان و گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی بەردەوامدا دەبن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
