شبكة لالش الاعلامية

پلانه‌كا ئەمریکا و بریتانیا دەربارەی کەرکووکێ ئاشکه‌را دبت 

پلانه‌كا ئەمریکا و بریتانیا دەربارەی کەرکووکێ ئاشکه‌را دبت 
رووداو – هەولێر

بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی کەرکووک، پارتی پلانێکی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ دوای هەڵبژاردن ئاشکرادەکات، ئێستاش چاوەڕێیە بە کردەنی هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی بنێن. پارتی ئەگەرچی ئامادەیە لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی دیکە بچێتە یەک بەرە، بەڵام تائێستا باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی نییە لەژێر حوکمی سەربازیدا.

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەمریکا و بەریتانیا مەبەستیانە دۆخی کەرکووک وەکو پێش ساڵی 2014ی لێبێتەوە و هێزی هاوبەش پێکبهێنرێت. دەشڵێت: “وەکو پارتی هێشتا چاوەڕێی جێبەجێکردنی پلانەکەین، ئەگەر جێبەجێنەکرێت ئەوا پلانی خۆمان هەیە و چیدی “قبوڵناکەین دۆخەکەم بەمشێوەیە بێت.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵدا بە تەنیا نیوەی کورسییەکانی ئەو شارەی بەدەستهێنان، داوادەکات کورد لە کەرکووک یەکدەنگ و یەکڕیز بێت. پەرلەمانتارێکی ئەو حیزبە دەڵێت: بۆ دەرچوون لەو ململانێیەی تێیکەوتووە، ئێستا بەغداش پێویستی بە یەکڕیزی کوردە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە رووداوی راگەیاند: “ئەمریکا و بەریتانیا و عێراقیش لەگەڵ ئەوە بوون لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمان دۆخی ئەو ناوچانە ئاساییبکرێتەوە و هێزی هاوبەش پێکبهێنرێت و دۆخەکە وەکو ساڵی 2014ی لێبێتەوە. تائێستا ئێمە چاوەڕێی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەین و ئەگەر جێبەجێ نەکرێن و دۆخەکە ئاسایی نەکرێتەوە، نەک هەڵبژاردنی مانگی 12 قورستر دەبێت، بەڵکو پەرچەکرداریشمان دەبێ و لێناگەڕێین دۆخەکە بەوجۆرە بەردەوامبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژڤانێ ڤه‌كرنا ده‌رگه‌هێ سه‌رزێری یێ سنوری هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ،پێشوازی ل بیرمەندی عێراقی حەسەن عەلەوی کر

Lalish Duhok

UN: كه‌ركووك ئێك ژ پارێزگه‌هێن دهه‌يڤا نيسانێ دا  زۆرترین قوربانی تێدا بوويه‌

Lalish Duhok