شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ عێراقێ مژوولى پیلانه‌كا دى یە بۆ ھەلوەشاندنا ئەنجامێن ھەلبژارتنان 

پەرلەمانێ عێراقێ مژوولى پیلانه‌كا دى یە بۆ ھەلوەشاندنا ئەنجامێن ھەلبژارتنان 
هەولێر-KDP.info-

پەرلەمانی عێراق خەریکی پیلانێکی دیکەیە بۆ دەرکردنی یاسایەک تا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری ڕابردوو بە یەکجاری ھەڵبوەشێندرێتەوە و جێگری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتیش دەڵێ، لە ئەگەری سەرکەوتنی ھەوڵێکی بەو جۆرە عێراق بەرەو کارەساتێکی گەورە دەچێت.

چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک کوتلەی نێو پەرلەمانی عێراق خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکن بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنێکی دیکە، لەوبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، “بەڵێ ھەوڵێکی وەھا لە ئارادایە و جگە لەوەی له‌نێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان باسکراوە، کۆبونەوەیەکیش لە ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە و ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش تێیدا بەشداربوونە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک تا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕەتبکرێتەوە.”

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی، “ئەو پرسە ھەندێک قورسە تا بۆیان بچێتە سەر، چونکە لەوانەیە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسایەکه‌ بتوانن رێژەی یاسایی تەواو بکەن لەنێو پەرلەمان، بەڵام زەحمەتە بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێ ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاریان پێ کۆبکرێتەوە.”

هاوكات دکتۆر بەختیار شاوێس، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی له‌ پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی بڕیارێکی وەھا بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردان ئاشکراکردوو گوتی، “ئێمە وەک یەکێتی بۆ دەرکردنی بڕیارێک لەپەرلەمانەوە دەربارەی ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان پابەندی یاسا و دەستوورین، ھەر پڕۆژە یاساو بڕیارێک دەربچێت لەپەرلەمان دادگای ئیتیحادی پەسەندی بکات رازین، بەڵام لەچوارچێوەی یاساو دەستووربێت نەک کاردانەوەی شەخسی یان سیاسی بێت، یانیش ئەوانەی دۆڕاون تەحەمولی شکستی خۆیان ناکەن.”

شاوێس ده‌شڵێ، “پێویستە یاسا رۆڵی ھەبێت لە یەکلاکردنەوەی پرسەکان و بێمنەتی حزبەکەشی ڕاگەیاند لەوەی ئەگەر دادگا بڕیارێک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەربکات، یانیش دەنگەکان بەدەست ھەژماربکرێنه‌وه‌.”

پەیوەست بە ئەنجامی دەرکردنی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیش بەختیار شاوێس گوتی، “ئەوە دەکەوێتە سەر ئایندە، بەڵام ڕابردوویەکی خراپ دەبێت بەوەی دۆڕاوەکان ئامادەی دەستبەرداری کۆرسیەکانیان نابن، ئه‌وه‌ش دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەر لایەنێک لە ھەڵبژاردەکان شکست بێنێ دەچێت لەپەرلەمان یاسا دەردەکات و وڵاتەکە بەرەو تۆنێلێکی داخراو دەبات.”

رۆژی ١٢ی ئایاری مانگی رابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانیش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە کە خەریکە دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەبات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزه‌كا تایبەتا ئەمریكا گەهشتە عێراقێ

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ پێشوازی ل کونسولێ گشتیێ نوو يێ سعوودیێ كر 

Lalish Duhok

پەرلەمانێ کوردستانێ بۆ حەسەن نەسروڵا: سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ سمبۆلا رووبرووبوونا تیرۆرستێن داعشێ نه‌

Lalish Duhok