شبكة لالش الاعلامية

رێڤه‌به‌رێ گشتى يێ ئاڤێ:ئێدى لدوڤ میکانزمه‌كا نوو ئاڤا ڤه‌خوارنێ ب وه‌لاتیان دێ ئێته‌ دان 

رێڤه‌به‌رێ گشتى يێ ئاڤێ:ئێدى لدوڤ میکانزمه‌كا نوو ئاڤا ڤه‌خوارنێ ب وه‌لاتیان دێ ئێته‌ دان 

باسنيوز:

بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەپێى میکانیزمێکى نوێ کاتژمێرەکانى پێدانى ئاوى خواردنەوە بە هاووڵاتیان رێکدەخەینەوە، بۆ ئەوەى ئەو ئاوەى هەیە بەشى هەموو شوێنێک بکات.

ئەندازیار ئارى ئەحمەد، بە(باسنیوز)ى راگەیاند: “بەمەبەستى نەهێشتنى زیادەڕۆیی لە بەکارهێنان و بەهەدەردانى ئاوى خواردنەوەى ماڵان، بەپێى میکانیزمێکى نوێ ئاو بە هاووڵاتیان دەدەن و کاتژمێرەکانى پێدانى ئاو کەم دەکرێتەوە، بۆ ئەوەى ئەو بڕە ئاوەى هەیە بە یەکسانى بەسەر سەرجەم ناوچەکانى پارێزگاکان دابەش بکرێت و بتواندرێ هاوسەنگى رابگرێت ئەو ئاوەى هەیە بەشى هەموو ناوچەیەک بکات”.

راشیگەیاند: “بەپێى ئەو میکانیزمە نوێیە لە ماوەى 24 کاتژمێردا رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاووڵاتیان بدرێ، بۆ ئەوەى هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا پێداویستى خۆیان جێبەجێ بکەن و زێدەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانى ئاودا”.

ئاماژەى بەئەوەش کرد: “بەهۆى کەمى بارانەوە وڵاتانى دراوسێ وەکو پێویست ئاو بۆ هەرێمى کوردستان بەرنادەنەوە، بەمەش ئاستى ئاوى رووبارەکان دادەبەزێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان دەست بە ئاوەوە بگرن و هەموو ماڵێک تەوافە بۆ تەنکییەکانیان ببەستن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا ئاسایشا هه‌رێمێ ده‌سته‌سه‌ركرنا گرۆپه‌كێ تیرۆرستی راگه‌هاند

Lalish Duhok

جڤاتا ئاسایشێ روونكرنه‌كێ ل سه‌ر ده‌سته‌سه‌ركرنا رۆژنامه‌ڤانێ یابانی به‌لاڤ دكه‌ت

Lalish Duhok

هه‌يڤا بۆرى ل عێراقێ 365 وه‌لاتى بووينە قوربانی

Lalish Duhok