شبكة لالش الاعلامية

ژێده‌ره‌ك: “ھەولێر و بەغدا لسەر پێکئينانا دوو لیوايان بۆ ده‌ڤه‌رێن كوردستانى  رێککەفتن”

ژێده‌ره‌ك: “ھەولێر و بەغدا لسەر پێکئينانا دوو لیوايان بۆ ده‌ڤه‌رێن كوردستانى  رێککەفتن”

ھەولێر_KDP.info-

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ھەولێر و بەغدا لەسەر پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم رێککەوتوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەویست ناوی ببرێت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێت، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و، گفتووگۆ لەبارەی دروستکردنی دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچە کوردستانییەکان کراو گەیشتنە رێککەوتن کە دەست بە پێکھێنانی ئەو دوولیوایە بکرێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە مەترسییەکانی تیرۆرستان بپارێزن و بۆشایی ئەمنی پڕبکەنەوە.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری ئاشکرا کرد کە، دوو لیواکە لە خانەقین، کەرکووک، مەخموور و ھەندێک شوێنی دیکە جێگیر دەکرێن.

سەرچاوە ئاگادارەکە دەشڵێت، ئەگەر فەرماندەی لیواکە کورد بێت جێگرەکە عەرەب دەبێت، ئەگەر فەرماندەکە عەرەب بێت، ئەواجێگری کورد دەبێت و حکوومەتی عێراقیش مووچەی ئەو دوو لیوایە دەدات، ڕەنگە ھاوپەیمانانیش پێداویستی سەربازیان بۆ دابین بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە خانەقین و کەرکووک و مەخموور و ناوچەکانی دیکە چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دروستکراون و، ئەو دوو لیوایەش بۆشایی ئەمنی نێوان ھێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق پڕ دەکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش:ئه‌نفالا بارزان تاوانه‌كا ھۆڤانە و دژی مرۆڤایەتیێ بوو

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ بریارەك د بەرژەوەندییا قوتابی یێن پۆلا 12ێ دەرخست

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا دارایی بریارا خه‌رجكرنا ده‌رماله‌یێن فه‌رمانبه‌رێن باجێ دا

Lalish Duhok