زانايان مەترسیدارترین پنيا رەش د گەردوونى دا ئاشكهراكر
ئێن ئارتى2:
زاناکانی گەردوونناسی زانکۆی نیشتمانی لە ئوستراڵیا مەترسیدارترین کونی ڕەشی گەردوونیان دۆزییەوە، کە زۆر بەخێرایی گەورە دەبێت و زۆر درەوشاوەیە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی” Phys.org”ئەو کونە ڕەشە دەکەوێتە سنوری”کوازار” کە ١٢ملیار ساڵ ڕووناکی لە ڕێڕەوی شیرییەوە دوورە و ڕۆژانە تەنی نیوە هێندەی خۆر”قوت دەدات”.(کوازارات/ ناوکێکی چالاکی گەردوونییە لە قۆناغی یەکەمی گەشەدا، بەوە جیادەکرێتەوە کە ئاستی درەوشاوەیی زیاترە لە هەموو ئەستێرەکانی گەلەئەستێرە ئاساییەکان بە دەیان هێندەجار)
ئەم کونە”QSO SMSS J215728.21-360215.1″زۆر گەورەیە بەجۆرێک توانای لە خۆگرتنی ٢٠ ملیار خۆری هەیە. وە بەگوێرەی وتەی زانایان، ئەگەر ئەم کونە لەناوەڕاستی گەلە ئەستێرەی شیری بووایە ئەوا ئاستی درەوشاوەیی ڕووناکی ناوی بە دەیان هێندە جار گەورەتر دەبوو لە تیشکی مانگی تەواو”مانگی چواردە” و ژیان لەسەر زەوی ئەستەم دەبوو.
هۆکاری درەوشاوەیی ئەم کونە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قەبارەیەکی زۆری گاز و تۆزی گەردوونی قوت دەدات و ئەوەش دەبێتە هۆی دەرچوونی ڕێژەیەکی گەورەی تیشکی سەروو بنەوشەیی و تیشکی سینی لێوەی، بەڵام بەهۆی دوورییەوە ناتوانین بیبینین تەنها لەڕێگەی مەودای تیشکی ژێر سوورەوە نەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
