داخوازا لیستا ناڤێن ئێكه‌ما بۆ دامه‌زراندنێ تێته كرن
SNN:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژ له‌زانكۆكاندا رونكردنه‌وه ده‌دات و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت”داوامان له‌زانكۆكان كردوه لیستی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان ئاماده بكه‌ن و بۆمان ره‌وانه بكه‌ن”.
له‌وباره‌یه‌وه، عومه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بهSNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌دراوه، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنیش له‌ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه.
وتیشی:”وه‌ك وه‌زاره‌ت داوامان له‌زانكۆكان كردوه لیستی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی زانكۆ ئاماده‌بكه‌ن و بۆمانی بنێرن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك بڕیاری دامه‌زراندندرا لیستی ناوه‌كان ئاماده‌بن و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
