حكومه‌تا هه‌رێمێ ژمارا حسابی بۆ فەرمانبەران ڤه دكت
سپى ميديا:
راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت بانكی نێوده‌وڵه‌تی، دروستكردنی كارتی تایبه‌تی ره‌تكردۆته‌وه‌و پێویسته ڤیزا كارت یان ماسته‌ر كارت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست بكرێت.
به‌پێی پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌موچه‌و ده‌رماڵه‌و خانه‌نشینی، كه له‌په‌رله‌مانی كوردستانه چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌منزیكانه په‌سه‌ند بكرێت، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ژماره‌یه‌كی حسابی بۆ ده‌كرێته‌وه.
هۆشه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، راوێژكاری ته‌كنیكی بۆ تهكنۆلۆژیانی بانكه‌كان له‌وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، به تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە: هه‌ركاتێك بایۆمه‌تری لیستێكی پوختی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی رادهستكردین، له‌به‌رنامه‌ماندایه نه‌ك ته‌نیا بۆ فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو بۆ هاووڵاتیانیش ژماره‌ی حسابی بكه‌ینه‌وه‌و هه‌موو ئامێر‌و پێداویستییه‌كیش ئاماده‌كراوه.
وتیشی “بانكی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیكردۆته‌وه كارتێكی تایبه‌ت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست بكرێت، به‌ڵكو پێویسته كارته‌كه نێوده‌وڵه‌تی بێت، ئه‌ویش ڤیزا كارت، یان ماسته‌ر كارت بێت، كه له‌قۆناغی دووه‌مداو به‌هه‌ماهه‌نگی بایۆمه‌تری دروست ده‌كرێت”.
راوێژكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت “سیستمی ئه‌لیكترۆنی بانكه‌كان ئاماده‌یه‌و مه‌رج نییه چاوه‌ڕێ بكه‌ین تاوه‌كو سه‌رجه‌م بانكه‌كان ده‌چنه ناو سیستمه‌كه‌وه، هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمان بكه‌ن به‌وه‌ی كه ژماره حسابی بۆ فه‌رمانبه‌ران بكه‌ینه‌وه، ئێمه ئاماده‌ین”.
راشیگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك نییه له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنی ئه‌و كارته، پاره له‌فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگیرێت، دوای دروستكردنی كارته‌كه‌ش، مانگانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته‌سه‌ر حسابه‌كه، ئه‌وكاته له‌هه‌ر بانكێكی كوردستان كه له‌سه‌ر سیستمه‌كه بێت، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌م بابه‌ته 15810 جار خوێنراوهتهوه
PM:01:38:17/06/2018
1.6K
قایمقامی سۆران لەبارەی سنور بەزاندنی سوپای تورکیاوە ڕوونکردنەوە دەدات
بەم چەند نیشانەیە بزانە ئاستی کۆڵسترۆڵ لەشتدا بەرزە
راستەوخۆ مۆندیال: یاری کۆریای باشوور وسوید ببینن
Submit
ئەستێرەکان
هاودەم لەگەڵ هاوسەرە شۆخەکەی دەرکەوت
خانمە هونەرمەندێکی کورد لە قەراغ دەریا دەرکەوت
بەرنامەکەی ئەڤین ئاسۆ كاردانەوەی لێکەوتەوە
هێلی لەڤ ڤیدیۆیەکی وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە
شارا ئیبراهیم بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
