ژ 300 كۆمپانیێن ناڤخۆیی يێن گه‌شتیاری ته‌نها پێنج گه‌شتیاران بۆ هه‌رێما كوردستانێ دئينن
باسنيوز:
گوته‌بێژى ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمى كوردستان لە 300 كۆمپانیاى ناوخۆیی گه‌شتیاری، ته‌نیا پێنجیان گه‌شتیار بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌هێنن و چه‌ند ڕێنماییه‌كیش بۆ كۆمپانیاكان گه‌شتیارییه‌كان ده‌كراوه.
نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: ”له هه‌رێمى كوردستان 300 كۆمپانیای گه‌شتیاری ناوخۆیی هه‌یه كه زۆربه‌یان گه‌شتیاری ناوخۆ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ن و ته‌نها پێنج له‌كۆمپانیانه كارى هێنانى گه‌شتیارى ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆ ده‌كه‌ن“.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار، ئەوەشی خستە روو، كه له ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا كه به پێى ئاماره‌كان نزیكه‌ى 130 هەزار گه‌شتیار هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان، هەروەها زیاتر له 100 كۆمپانیای ده‌ره‌كی ریكلامیان بۆ هێنانى گه‌شتیار بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووه.
ئاشکراشی کرد، كه به‌پێێ ڕێنماییه‌كانى ده‌سته‌كه، هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ناوخۆ گه‌شتیار بباته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان یان به پێچه‌وانه‌وه‌ن ئه‌وا ده‌بێت رسومات بدات كه بڕى ئه‌و ڕسوماته‌ى له كۆمپانیاى بردنى گه‌شتیار بۆ ده‌رەوه وه‌رده‌گیرێت زۆر زیاتره له‌و كۆمپانیایه‌ى كه گه‌شتیار ده‌هێنێته ناوەوەی هه‌رێمى كوردستان.
نادر رۆستى، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، بۆ (باس‌نیوز)، باسی لەوەش کرد، کە به كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك 100 گه‌شتیارى ناوخۆ بباته ده‌ره‌وه ده‌بێت 25 گه‌شتیاری ده‌ره‌وه‌ش بهێنێته ناو هه‌رێمى كوردستشان، ساڵانه‌ش له‌كاتى خۆیدا ده‌بێت مۆڵه‌تى كاركردن نوێ بكه‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌وه رێگه‌ى كاركردنیان لێ ده‌گیردرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
