چاڤدێرهكێ سیاسی: هەرێما کوردستانێ بۆ فەرەنسا و رۆژئاڤا جههكێ ستراتیژى يێ گرنگە
هەولێر-KDP.info-
چاودێری سیاسی (موئەیەد تەییب) لە چوار روانگاوە شیکردنەوە بۆ سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و، هەرێمی کوردستانیش بە شوێنێکی گرینگی ستراتیژی بۆ فەرەنسا و رۆژئاواوهسف دهكات.
دووەم سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆییەوە هێنا و، مێدیای فەرەنسا سەردانی سەرۆکی وڵاتەکەیان بۆ هەرێم بۆ ئەوە گەڕاندووەتە کە هەرێم شوێنێکی ستراتیژی گرینگە و جێگەی بایەخی تایبەتی فەرەنسایە؛ لەنێوخۆی هەرێمی کوردستانیشدا شرۆڤەکارانی سیاسی خوێندنەوەیان بۆ پاشەڕۆژی هەرێم هەیە و پێشوەختە دەڵێن، دیپلۆماسییەتی هەرێم سەرکەوتووە و پاشەڕۆژی کوردستان رۆشنە.
پێوەست بە سەردانی (فرانسوا ئۆلاند)، چاودێری سیاسی (موئەیەد تەییب) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، سەردانی سەرۆككۆماری فەڕەنسا بۆ جاری دووەم بۆ هەرێمی كوردستان، چەند روانگایەکی هەیە یەکەمیان، سەركەوتنی دیپلۆماسیەتی (سەرۆك بارزانی) و هەرێمی كوردستانە، ئەوەیش نیشانەی سەركەوتنی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت کە جیهان گشتی رووی تێ کردووە.
روانگەی دووەمی سەردانەکە لە لای (موئەیەد تەییب) بریتییه لە سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە کە توانی داعش بشکێنێ، هەروەک نموونە بە گوتەی سەرۆکی فەرەنسا لە هەولێر دێنێتەوە کە گوتی، پێشمەرگە وایکرد کە داعش بشکێت، ئاخر هەرێمی كوردستان شوێنێكی ستراتیژی و گرینگە بۆ فەڕەنسا بۆیە سەرۆکی ئەو وڵاتە لە سەری ساڵدا هاتە هەرێم و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە.
روانگەی سێیەمی سەردانەکەش بۆ لایەنی ئەمن و ئاسایشی هەرێم دەگەڕێنێتەوە کە بەرقرارە و، لەگەڵ ئەمەشدا نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیان لە هەرێمدا هەیە و هیچ پێکهاتەیەک پشتگوێ نەخراوە و هەموو ئەوانەی خەڵکی هەرێمن لە هەرێمدا مافیان پارێزراوه، هەروەها ژمارەیەکی زۆری ئاوارەش کە لە هەرێمدا نیشتەجێ بوونە، توانراوە زۆر سەرکەوتوانە ئیدارە بدرێن، تەنیا لە 17-10 ساڵی رابردوو تا ئێستا 150 هەزار ئاوارە روویان کردووەتە هەرێم، ئەمەش باوەڕی لای ئەوان دروست کردووە کە بەڵێ هەرێم ئارامە و رێز لە مرۆڤایەتیی دەگرێ، ئەمەش وایکردووە کە تاکی کورد و کوردستانیان شانازی بەخۆیان بکەن کە خەڵکی هەرێمن و جیهان رێزیان دەگرێ.
(موئەیەد تەییب) پێوەست بە روانگای چوارەمی سەردانەکە دەڵێ، پێش ماوەیەك من لە سوێد بووم، كوردێكی ئێمە كە هاوڕێی من بوو گوتی: من چوومە باكووری سوێد، كاتێك من گوتم كوردم، گوتی پێشمەرگەیت؟، ئاخر قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگە وای كردووە كە هەموو جیهان شانازی بە گەلی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە بكات بۆیە کە دەڵێی کوردم پێت دەڵێن پێشمەرگەیت.
سەبارەت بەو پرسیارەی کە دەبێ کورد چۆن سوود لەو سەردانانە وەربگرێ، (موئەیەد تەییب) دەڵێ، ئەو كارەی تا ئێستا كراوە بەردەوام بێت، هێزێكی كاریگەرمان هەیە، ئەویش هێزی پێشمەرگەیە، پێویستە كێشە نێوخۆییەكان چارە بكەین و هەموو لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن، كە ئەمە وا دەكات پشتگیری دەرەوە بۆ ئێمە بەهێزتربێ، بە كورتی دەتوانم بڵێم، ئەمڕۆ هەموو جیهان بە ئێمە دەڵێن، ئێوە باشن، بەس ئێمە لەنێوخۆماندا دەڵێین خراپین با ئێمەش لە نێوخۆماندا باشییەکان ببێنین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
