شبكة لالش الاعلامية

ل میحوەرێ مەخموور 7 چەكدارێن داعشێ هاتن كوشتن

ل میحوەرێ مەخموور 7 چەكدارێن داعشێ هاتن كوشتن 227871Image1

رووداو – هەولێر

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 5-7-2016، لە سنووری میحوەری مەخموور، داعش هێرشیكردە سەر سوپای عێراق و شەڕ دروستبوو.‌ بەگوتەی ئەفسەرێكی كوردی سوپای عێراق، لەپاش دوو كاژێر ‌و 30 خولەك شەڕكردن، هێرشەكەی داعش تێكشكێنراوە، لە شەڕەكەشدا 7 تەرمی چەكدارانی داعش بەجێماون.

رائید ئەمین شێخانی، ئەفسەر لە لیوای 91 ی سوپای عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، كاژێر 04:30 خولەكی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 5-7-2016، لەسنوری میحوەری مەخموور، داعش هێرشیكردە سەر سوپای عێراق.

بەگوتەی شێخانی، دوای دوو كاژێر ‌و نیو شەڕكردن، هێرشەكەی داعش تێكشكێندراوە، داعش زیانێكی زۆری بەركەوتووە و، 7 تەرمیشیان جێماون.

هێرشی داعش بۆ تۆڵەكردنەوەیە لە سوپای عێراق. رۆژی یەكشەممە 3-7-2016، سوپای عێراق لە میحوەری مەخموور، هێرشی بۆ سەر داعش دەستپێكرد و گوندەکانی مەحەلە، حەسریە و کەرامەیان کۆنترۆڵکردەوە و گەیشتنە نزیك پردی گەیارە، لە شەڕەكەشدا 29 تەرمی چەكدارانی داعش كەوتنە دەست سوپای عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌ڤرۆ مه‌كته‌با سیاسی یا پارتی باسی چه‌ندین بابه‌تێن گرنگ كرن

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ: خۆپارێزی و بەستنا ماسکێ ل ناڤەندێن خووندنێ ئیلزامییە

Lalish Duhok

جڤاتا ئاسایشا هه‌رێمێ ده‌سته‌سه‌ركرنا گرۆپه‌كێ تیرۆرستی راگه‌هاند

Lalish Duhok