شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كێ پارتی ل بەغدا: سەرۆك بارزانی پێشبینیا دۆخێ عێراقێ کربوو

بەرپرسه‌كێ پارتی ل بەغدا: سەرۆك بارزانی پێشبینیا دۆخێ عێراقێ کربوو

باسنيوز:

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رای دەگەیەنێت، لایەنە شیعەکان ناتوانن گەورەترین کوتلە دروست بکەن، چونکە ”ھەموویان لە یەکتر بە گومانن“. ئەوەش ناشارێتەوە کە سەرۆک بارزانی پێشبینی ئەو دۆخەی عێراقی کردبوو.

شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند، سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان بەتایبەتی سەرۆک بارزانی، چەندین ساڵە ئەو واقیعەی لا روون بووە کە سیستەمی سیاسی لە عێراق ”دەگاتە بنبەست“.

شوان محەمەد ھەڵوێستە سیاسییەکان لە عێراق لەبارەی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکوومەت بە جێگای گومان دانا و رایگەیاند، “تائێستا لایەنە شیعەکان کە بڕیارە حکوومەت پێکبھێنن، بەگومانن لە یەکتری و نەتوانراوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دروست بکرێت”.

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا باس لەوەش دەکات، ئێستا لایەنە عەرەبییە شیعەکان باسی گفتوگۆی نیشتمانی دەکەن، بەڵام ”دیار نییە ھەنگاوە کردەییەکان چین؟ تێڕوانینی ئەوان بۆ گفتوتگۆی نیشتمانی و لایەنەکانی دیکە چییە؟“.

شوان محەمەد پێیوایە بەھیچ شێوەیەک ناتوانرێت لەماوەی ئەم ١٠ رۆژەدا حکوومەتی عێراق پێکبھێنرێت، بەھۆی دروستبوونی بۆشایی دەستووریشەوە، کێشەکان ھێندەی دیکە ئاڵۆزتر دەبن، “تەنانەت ئەگەر حکوومەتیش پێکبێت، بەھۆی گومانەکان لە ئەنجامی ھەڵبژاردن، حکوومەتێکی لاواز دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەیاد عەلاوی: گه‌شبینم ده‌ستپێشه‌خه‌رییا من سه‌ر بگریت

Lalish Duhok

ئێکەتییا ئەورۆپایێ: پێدڤییە هەولێر و بەغدا پێکڤە بریارێن چارەسنڤیسی بدەن

Lalish Duhok

دوماهیك ژڤانێ تۆماركرنا داتایێن مامۆستایێن وانه‌بێژ یێن نه‌دامه‌زراندى د سیسته‌مێ ئى په‌روه‌رده‌ دا هاته‌ ده‌ستنیشانكرن

Lalish Duhok