سه‌لیم جبوورى: گفتوگۆكرن ته‌نها رێيه بۆ چاره‌سه‌ركرنا كێشێن ناڤبه‌را هه‌ولێر و به‌غدا دا
باسنيوز:
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌مه 2/ 11/ 2017 جه‌ختی كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆكردن ته‌نها چاره‌سه‌ره.
سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌میانى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له میدیاكاران و ڕۆشنبیران له بنكه‌ى عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانى میدیایی، ڕای گه‌یاند: “بۆ قۆناغی داهاتوو، ده‌بێت سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌منی، ببێته ئامانجی سه‌ره‌كى هه‌موو ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت”.
له وته‌كانیدا، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، جه‌ختی كرده‌وه، كه نابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌ست له گفتوگۆكردن هه‌ڵبگیرێت و ئه‌وه‌ش ته‌نها ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، له‌دواى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دێت له پاریس، كه تێیدا، نێچیرڤان بارزانى، ئاشکرای کرد، بۆچوونی خۆیان لە چوار خاڵدا بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوە و پابەندیی هەرێمی کوردستانیان بە عێراقێکی یەکگرتووی فیدرال کە ڕێز لە دەستوور بگرێت، دووپات کردووەتەوە. گوتیشی: ”بە سەرۆک کۆمارمان ڕاگەیاند کە هیچ کێشەیەکمان نییە بەپێی دەستووری عێراق لە بابەتی دەسەڵاتی فیدرالی لە خاڵە سنوورییەکاندا، هەروەها پێمانڕاگەیاند کە ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە پێناو سەقامگیریی ناوچەکە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە پێشتر ڕای خۆیان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدرالی دەربڕیوە و ئاماژەیان بەوە داوە کە ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدرالی دەگرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
