شبكة لالش الاعلامية

سەدان هەزار وه‌لاتيێن هەرێمێ و عێراقێ كۆچكرينه‌ ئەورۆپا

سەدان هەزار وه‌لاتيێن هەرێمێ و عێراقێ كۆچكرينه‌ ئەورۆپا
PUKmedia:
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران رایگەیاند لەسەرەتای شەڕی داعشەوە سەدان هەزار هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عیراق كۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا كردوەو سەدانی كەسیش گیانیان لەدەستداوەو چارەنوسیان نادیارە، دەشڵێن توركیا پەنابەران تەسلیمی بەرەی نوسرە دەكات لەسوریا.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە رۆژی جیهانی پەنابەراندا لەبارەی دۆخی پەنابەرانەوە لەژێر ناوی (رێگای مەرگ بۆ ژیان ناچارییە) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەئەمنەسورەكەی سلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا پەیامنێری PUKmedia ئامادەبوو، لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەدا كە تائێستاش دیاردەی كۆچ و ئاوارەیی لەزۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، بەتایبەت بەهۆی تیرۆرو جەنگەوەو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراقیش پكشی گەورەیان بەركەوتووە بۆ جێهێشتنی زێدی خۆیان كۆچكردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت لەكاتی شەڕی داعشەوە كە خەڵكێكی زۆر بەڕێگای قاچاخ رویان لەوڵاتان كردوەو زۆربەشیان ژن و منداڵ بوون.

ئەوەشیان خستەڕوو كە پێویستە كاری جدی بكرێت بۆ راگرتنی ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەكانیان كە بەهۆیەوە كارەساتی خۆكوشتنی لێكەوتۆتەوە، هەروەها پێویستە ئەو وڵاتانەی پەنابەرانی پێدا تێدەپەرێت سنورەكانیان بكەنەوەو حكومەتەكانی ئەوروپاش ناچار بكرێن كە ئەو رێككەوتنامانەی لەگەڵ توركیاو یۆنان بۆ ناردنەوەی پەنابەران كردویانە هەڵبوەشێنرێتەوە.

لەبارەی ئامارو داتاكانیشەوە، رایانگەیاند: بەهۆی رێككەوتنی وڵاتانی ئەوروپاو توركیاو داخستنی سنورەكان رێژەی كۆچكردن كەمیكردوە، بەڵام لەساڵی 2015ەوە تائێستا لەهەرێمی كوردستان و عیراقەوە زیاتر لە 500 هەزار كەس بۆ وڵاتانی ئەورپاو جیهان كۆچیان كردوەو داوای مافی پەنابەریان لەو وڵاتانە كردوە كە پێی گەیشتون، ئەو ژمارەش زۆر مەترسیدارەو سەرجەم چین و توێژەكانی تێدا بووە.

رونیشیانكردەوە: لە 20ی حوەزیرانی 2017ەوە تا 20ی حوەزیرانی 2018، زیاتر لە 65 هەزارو 205 هاووڵاتی عیراقی بۆ 43 وڵاتی ئەورپی كۆچیان كردوەو داوای مافی پەنابەریان كردوەو لەو ژمارەیەش 59 كەس لەماوەی ئەمساڵەدا گیانیان لەدەستداوەو تەرمیان گەرێنراوەتەوە بۆ كەسوكاریان، بەڵام 34 كەسیان بێسەروشێونن و بەهەماهەنگی باڵیۆزخانەی عیراق لەوڵاتان پشكینی پزیشكیمان بۆ كەسوكاریان كردوەو توانراوە تەرمی 4 كەسی دیكەشیان بگەڕێنرێنەوە.

باسیان لەوەشكرد: لەشەڕی داعشەوە لەساڵی 2014ەوە تائێستا 278 كەس گیانیان لەدەستداوەو بێسەورشوێن بوون و توانراوە تەرمی دۆزراونەتەوەو گەڕێنراونەتەوە بۆ كەسوكاریان، بەڵام 133 كەسیان بێسەروشێونن.

ئەندامانی فیدراسیۆنەكە راشیانگەیاند: لەماوەی رابردوودا هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەدوو وەجبە 280 پەنابەری خەڵكی هەرێمی كوردستانیان تەسلیمی بەرەی نوسرە كردوە.

ئەوەشیان وت: بەهاوكاری هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆ لەسلێمانی و شەڕڤانانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان توانراوە ئەو پەنابەرانەی لەلایەن توركیاوە تەسلیمی بەرەی نوسراوە كرابوون ئازاد بكرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ ناو كەسوكارو خێزانەكانیان.

هەر لەوبارەیەوە راشیانگەیاند: لەسەرەتای ئەم مانگەوە 8 پەنابەری دیكەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە تەسلیمی بەرەی نوسرە كراون و چارەنوسیان نادیارە، دوێنێش دوێنێ لەسنورەكانی توركیا چەند خێزانێكی دیكەی هەرێم تەسلیمی بەرەی نوسرە كراون و چارەنوسیان نادیارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەرگه‌هێن قوتابخانان ل هەرێما کوردستانێ هاتنه‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

چوار ژ وان خوه‌ ته‌قاند – هژماره‌كا خوكوژێن داعش هاتنه‌ كوشتن و گرتن

Lalish Duhok

شاهـ جوانا كێشوه‌ران هاریكاریا ئاواران دكه‌ت

Lalish Duhok