ب زه‌یتێ چاره‌سه‌ريا ئازارێن سه‌رى بكه
هەولێر ـ ZNA
سه‌رئێشه جۆرى زۆره ، به‌ڵام ئه‌و سه‌رئێشه‌ى كه به‌هۆى “جیوبى لووت”ه‌وه توشمان ده‌بێت ئازارێكى زۆر توند دروست ده‌كات له‌سه‌ردا ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كۆمه‌ڵێك زه‌یتى سروشتى هه‌یه ، ئه‌گه‌ر مه‌ساجى لووتى پێ بكه‌ى ئه‌وا سه‌رئێشه‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه .
ئه‌م زه‌یتانه تێكه‌ڵ بكه :-
– دوو دڵۆپ زه‌یتى گوڵه قه‌یفه.
– دوو دڵۆپ زه‌یتى نه‌عنا.
– كه‌وچكێكى بچووك زه‌یتى گوێزى هندى .
هه‌موویان تێكه‌ڵ بكه و پاشان مه‌ساجى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى لووتى پێ بكه ، به‌ڵام ئاگادار به نابێت به‌هیچ جۆرێك به‌رچاو بكه‌وێت ، چونكه چاو زۆر هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌یتانه .
گرنگى ئه‌م زه‌یتانه له‌وه‌دایه ئه‌و هه‌وكردن و ته‌نینه‌وه‌ى جیوبى لووته پاك ده‌كاته‌وه ، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رئێشه‌كه‌ت ناهێڵێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
