سێ زانايێن ئه‌مریكی نۆبلا فیزیايێ وه‌رگرت
وشه
خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیا بۆ ساڵی 2017 به‌خشرایه سێ زانای ئه‌مه‌ریكی كه پشكدار بوون له پێشخستنی ڕاگراتنی شه‌پۆلی ڕاكێشان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی سویدی بۆ زانسته‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سێ زانای فیزیای ئه‌مه‌ریكی كه بریتین له ڕێنێر وایس، باری پاریش و كیپ تۆرن، بوونه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له فیزیا بۆ ساڵی 2017 و چونكه پڕۆژه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی جیهانی بڵاو بوونه‌ته‌وه و خزمه‌تێكی زۆریان به بواری ڕاگراتنی هێزی ڕاكێشان كردووه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ زانایه كردوویانه، وه‌ك ئه‌كادیمیاكه ئاماژه‌ی پێ كردووه، شتێكی نوێ و جیاوازه و ده‌رگه به ڕووی كۆمه‌ڵێ زانستی تر ده‌كاته‌وه كه تا ئێسته كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ڕێنێر وایس مامۆستای په‌یمانگه‌ی ماساتشۆتسی ته‌كنه‌لۆژییه و باری باریش و كیپ تۆرن مامۆستان له په‌یمانگه‌ی كالیفۆرنیای ته‌كنه‌لۆژی.
نرخی خه‌ڵاته‌كه بریتییه له نۆ ملیۆن كرۆنی سویدی، واته زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار.
پێویستە بگوترێت خەڵاتی نۆبڵ لە لایەن ئالفرێد نۆبڵ، داهێنەری سویدی سەرووی ١٠٠ ساڵە لە بوارەکانی ئاشتی، ئەدەبیات و کۆمەڵێک بەشی زانستی بە زانایان و داهێنەران دەدرێت. خەڵاتی ئابووریش هەر لە ساڵی ١٩٦٩ەوە زیاد کرا و ساڵانە لە لایەن ئەکادیمیەکەوە پێشکەش دەکرێت. زۆرێک لەوانەی لە بواری ئابووری و زانستی خەلاتەکەیان وەرگرتووە ئەمەریکین.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
