ئاڤێ ڤه‌خۆن هه‌تا قه‌له‌و نه‌بن
كوردستان تى ڤى
خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك ئاو له جیاتى خواردنه‌وه شیرینه‌كان یه‌كجار له ماوه‌ى رۆژدا ده‌توانێت مه‌ترسى قه‌ڵه‌ویی كه‌م بكاته‌وه .توێژه‌ران دواى ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانستى له سه‌ر بارودۆخى نزیكه‌ى 16 هه‌زار كه‌سى گه‌وره‌ساڵى ئیسپانیی بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ و نیو له ژێر چاودێرى بوون .هیچ كام له‌و كه‌سانه له سه‌ره‌تاى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه قه‌ڵه‌و نه‌بوون . له ماوه‌ى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ، نزیكه‌ى 900 كه‌سى به‌شداربوو قه‌ڵه‌و بوون . توێژه‌رانى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى ببومدیسن له ئیسپانیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك ئاو له جیاتى خواردنه‌وه شیرینه‌كان له ماوه‌ى رۆژا مه‌ترسى قه‌ڵه‌و بوون به رێژه‌ى 15 له سه‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه .

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئاو ده‌كه‌نه جێگره‌وه‌ى خواردنه‌وه‌ى شیرینه‌كان ، بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ نزیكه‌ى 320 گرام كێشى له‌شیان له‌ده‌ست دابوو.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى ئاو له جیاتى خواردنه‌وه‌كانى وه‌ك شیر ، شیرى كه‌م چه‌ورى ، خواردنه‌وه‌ى رژێمییه‌كان ، قاوه ، ئاویی پرته‌قاڵ و باقى شه‌ربه‌ته‌كانى میوه كاریگه‌رییان له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ڵه‌وی نه‌بوو .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی