بریارە رۆژا سێ شەمبوويێ پەرلەمانێ كوردستانێ كۆم بت
باسنيوز:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە تاكوو ئێستا بەرنامەی كاریی دانیشتنەكە یەكلایی نەكراوەتەوە.
نازم هەركی، ئەندای پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بڕیارە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەش كرد تاكوو ئێستا بەرنامەی كاریی دانیشتنەكە یەكلایی نەكراوەتەوە.
پێش پشووی جەژن بڕیار بوو كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بێت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی كە ماوەیەكی زۆرە لە پەرلەمانە و بەشێكی زۆری بڕگەكانی لەلایەن لیژنەكانی ئابوری یاساییەوە دەنگی لەسەر دراوە.
لەلایەكی دیكەوە هیڤا حاجی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز) ڕاگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە دەوامی فەرمیی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكردووەتەوە و ئەندامانی بەشێك لە لیژنەكانیش كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
