شبكة لالش الاعلامية

قادر قاچاخ: ٢٠٦ سندۆقێن ئاواران دێ ب دەست ئێنه‌ هژمارتن

قادر قاچاخ: ٢٠٦ سندۆقێن ئاواران دێ ب دەست ئێنه‌ هژمارتن

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال دەڵێت، ئەو ٢٠٦ سندووقەی ئاوارەکان کە نەژماردرابوون، ئێستا بڕیار دراوە بەدەست هەژمار بکرێن.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەژمارنەکردنی دەنگی کوردانی ئێزدیی لە هەڵبژاردنەکاندا بە ئەنفالکردنی دەنگەکانی ئێزدی وەسف کردبوو و ڕاشیگەیاندبوو، ئەمە پیلانێک بوو کە دەنگی ئێزدییان بفەوتێت و پارتیش لە مووسڵ یەکەم نەبێت.

قادر قاچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “کە ئەو دەنگانەی ئاوارەکان نەژمێردران، زیانی بە ئاوارە ئێزدییەکان و پارتیش گەیاند، چونکە زۆربەی ئەوانە دەنگی پارتی بوون، ئێستاش دەنگ و کورسیی پارتی لە مووسڵ زیاد دەکات.”

بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال دەڵێت، ئەو ٢٠٦ سندووقەی ئاوارەکان کە نەژماردرابوون، ئێستا بڕیار دراوە بەدەست هەژمار بکرێن.

قاچاخ ئاماژەیشی دا: “ئەگەر کۆمسیۆن جارێکی دیکە غەدرمان لێ نەکات ئەوا پارتی یەک تا دوو کورسی لە پارێزگای مووسڵ زیاد دەکات، چونکە زیاتر لە ٧٥%ی دەنگی ئاوارە شنگالییەکان سوتێنرابوون.”

پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی مانگی ڕابردوو ٢٥ کورسی بەدەست هێنا و لە ئەنجامەکانی پارێزگای مووسڵ و سلێمانی نەڕازیبوونی خۆی دەربڕیبوو.

کــاروان باعەدری

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ شێخان خۆلەكا بهێزكرنا مادێ‌ بیركاریێ‌ ب داوی ئینا

Lalish Duhok

جەماوەرێ‌ گوندێ‌ بۆزا سوپاسیێن خۆ ئاراستەی بەرێز”شێخ شامۆ”دكن

Lalish Duhok

ب ڕێيا بنگەهێ لالش چه‌ندين كێشه‌ ل شێخان دئێنه‌ چاره‌سه‌ركرن

Lalish Duhok