شبكة لالش الاعلامية

بڤى جۆرى دێ بيه‌ جيێ سەره‌نجا کچان

بڤى جۆرى دێ بيه‌ جيێ سەره‌نجا کچان
SNN:

ھیلین فیچەر زانای ئەنسرۆپۆلۆجیا لەزانکۆی رۆتجەرزی ئەمریکی دوپاتی کردەوە کەرازیکردنی ژنان لەجیھاندا سەخت نیە چونکە ئەو دەیەوێ شتە ئاساییەکانی ژیانی پیاو ببینێت ئینجا سەرسامی بێت.
لەگۆڤاری (سایکۆلۆجی تودەی)دا نوسیویەتی شێوازی بەدەستھێنانی سەرسامی ژنان ئاسانە و تەنیا (پێکەنین و زەردەخەنە و گوزارشتەکانی سەر دەم و چاو و چاوەکانتە ئەو راستەوخۆ سەیری چاوەکانت دەکات ئەمەش کلیلی یەکەمی دڵی ژنانە، متمانەی ژنان بەم جۆرە پیاوانەیە.
داوا لە پیاوان دەکات خۆ لەژنی باڵا بەرز بەدووربگرن و با ١٧٠ سانتیمتر کەمتر بێت چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ژنان زیاتر سەرسامی ئەوانەن کەباڵایان بەرزتر و جوانترە.
شێوازی سێیەم : گەڕانە بەشوێن ھاوسەری ژیانت کەلانیکەم چەند ساڵێک لەخۆت گەورەتر بێت ٢ بۆ ٣ ساڵ، ئەمەش دەرکەوتوە ئەو پیاوانەی گرفتیان ھەیە لەپەیوەندیی ھاوسەرێتیاندا لەگەڵ ئەو ژنانەیە کەلەخۆیان مناڵترن بەوپێیەی ئەو جۆرە ژنانە بەردەوام رووبەرووی گرفت و گۆرانکاری سۆزداری دەبن بەڵام ژنانی گەورەتر کەمتر توشی ئەمە دەبن و ئاقڵتر و ھێمنترن.
ئەو خانمە رێنمایی پیاوان دەکات ئەگەر ئەم رێگایانە سودی نەبوو باشترە ریشێکی بچوک دابنێیت و وەرزش بکەیت ئەمەش خۆشەویستت دەکات لای رەگەزی مێینە و لەگەڵیدا ھەندێ خۆشی و چێژ بەخشین بەژیان و بەکارھێنانی رەنگی سور ھێندەی تر ھەستی ژنان بەھێز دەکات و دەیجوڵێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چارەنڤيسێ کچا 500 کیلۆيى چى ب سەر دا هات؟

Lalish Duhok

ئەمریکا لدووڤ بوونەوەرێن ئاسمانی دا دگەرێت

Lalish Duhok

فیفا دێ دووباره‌ ده‌نگدانێ لسه‌ر مۆندیالا 2022 كه‌ت

Lalish Duhok