پێدانا كوژمه‌كى دراڤى بۆ مامۆستایان ده‌ست پێ دكت
SNN:
یه‌كێتیی مامۆستایان ئاشكرایده‌كات، هاوكاری ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ مامۆستایان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، ئه‌نجومه‌نی لقه‌كانی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌ته‌واوی ناوچه‌كاندا دوا بڕیار له‌باره‌ی پێدانی هاوكاریه‌كه‌و بڕِه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
پێشتر هه‌ر مامۆستایه‌كی ئه‌ندام له‌ڕێكخراوی یه‌كێتیی مامۆستایان ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریی یاخود نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامبدرایه، یاخود هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه، بڕه پاره‌یه‌كی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌وه پێده‌درا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پێدانی ئه‌و هاوكاریه به‌مامۆستایان ڕاگیرا.
مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “به‌هۆی بارودۆخی داراییه‌وه پێدانی هاوكاریه‌كانی ڕێكخراوه‌كه بۆ مامۆستایان ڕاگیرابوو، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ته‌نفیزیه‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته‌وه لقه‌كانی یه‌كێتیی مامۆستایان كه پێدانی ئه‌و هاوكاریه به‌مامۆستایان به‌گوێره‌ی ئه‌و توانا داراییه‌ی له‌ده‌ستیاندایه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه”.
وتیشی:”ئه‌نجومه‌نی لقه‌كان به‌رپرسن له‌شێوازی پێدانی هاوكارییه‌كه‌و بڕه‌كه‌ی به‌مامۆستایان و ده‌توانن بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه بده‌ن”.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان باسی له‌وه‌شكرد، “پێشتر ئه‌و هاوكارییه دراوه‌ته مامۆستایان، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه به‌رده‌وامی پێبدرێت، ئێستاش باری دارایی تاڕاده‌یه‌ك باشتربوه‌و ده‌ستكراوه‌ته‌وه به‌پێدانی هاوكاریه به‌مامۆستایان”.
ئاشكراشیكرد، “مه‌رج نییه پێدانی هاوكارییه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی و هاوسه‌رگیریی بێت، به‌ڵكو هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه پێویستبكات ئه‌و هاوكارییه بدرێته مامۆستایان ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی لقه‌كانی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌شارو شارۆچكه‌كاندا هاوكاری مامۆستایان ده‌كه‌ن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
