ئهو خوارنێن جوانيێ ددهنه پرچێ
هەولێر _ ZNA
ھەموومان بەردەوام ھەوڵ دەدەین خاوەن جوانییەکی تایبەت و سەرنجڕاکێشی قژ بین، بێگومان ئەمەش پێویستی بە گرنگیپێدان و خۆراکی تەندروستە.
لە چەند خاڵێکدا ئەو زانیارییانە دەخەینە ڕوو، کە مرۆڤ دەکاتە خاوەن قژێکی جوان:
1 – مادەی ئاسن: یەکێکە لەو مادانەی پێویستی سەرەکیی قژە و ھاوکاریی گەشەی قژت دەکات، مادەی ئاسنیش لە نێو مادە خۆراکییەکانی وەک پاقلەمەنییەکان و سەوزە و میوەدا دەست دەکەوێت.
2 – مادەی زنک: ئەم مادەیەش ھاوشێوەی مادەی ئاسن قژ بەھێز دەکات و کەمبوونی ئەم مادەیەش وا دەکات قژ لاواز بێت و تاڵەکانی باریک و بێھێز بن، ئەم مادەیەش لەنێو خۆراکە دەریاییەکان و گوێز و پەنیردا ھەیە.
3 – ڤیتامینەکان: لەنێو ڤیتامینەکەندا (ڤیتامین B5 و B2)، ھۆکارن بۆ بەرھەمھاتنی کیراتین کە ئەم مادەیە بەشێکی سەرەکیی قژە، ئەم مادەیەش لەنێو گۆشتی بێ چەوری وەک سنگی مریشک، ھەروەھا لەنێو گەنمیشدا ھەیە.
4 – پڕۆتینەکان: پڕۆتینەکان ھاوشێوەی ڤیتامیناکان کاریگەریی لەسەر جوانیی قژ ھەیە، پڕۆتینیش لەنێو گۆشت و ماسیدا دەست دەکەوێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
