شبكة لالش الاعلامية

بەلجیکا؛ زارۆكه‌كى ٨سالى ل زانکۆيێ هاته‌ وەرگرتن 

بەلجیکا؛ زارۆكه‌كى ٨سالى ل زانکۆيێ هاته‌ وەرگرتن 
ZNA- هەولێر

کوڕێکی ٨ساڵان که باوکی بەلجیکی و دایکی هۆڵەندییه، ٦ساڵ قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی به ساڵ و نیوێک تەواو کرد.

دایک و باوکی “لارۆن سیمۆنز” دەڵێن، پێوانەی هۆش (IQ)ی کوڕەکەیان ١٤٥ـه. لارۆن له تەمەنی ٨ساڵیدا خاوەنی بڕوانامەیەکه که کەسانی ئاسایی له تەمەنی ١٨ساڵی بەدەستی دێنن.

لارۆن دەڵێت، خۆشترین وانه لای ئەو بیرکارییه و زانستێکی بەرفراوانه و ئامار و ژماره و هەندەسه و جەبر لەخۆ دەگرێت.

بڕیاره لارۆن دوای دوو مانگ پشووی هاوینه له زانکۆ درێژه به خوێندنەکەی بدات.

باوکی دەڵێت، کاتێک کوڕەکەی بچووکتر بوو، حەزی له یاریی منداڵان نەبوو و زۆر به زەحمەت لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنی خۆی یاریی دەکرد.

لارۆن دەڵێت، پێشتر پێی‌خۆش بوو ببێته نەشتەرگەر یان بۆشاییگەر، بەڵام ئێستا زیاتر بیر له ئای‌تی و کۆمپیوتەر دەکاتەوه.

باوکی رێز له بڕیاری کۆڕەکەی دەنێت و دەڵێت: ئەگەر ئەو بیهەوتێت تەنانەت ببێتە نەججاڕیش، ئەگەر خۆی حەزی لێبێت، کێشەی نییه.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل جوانترین گوندێ ئیتاليا ته‌نها ب 1 یۆرۆ ببه‌ خودان خانیه‌ك

Lalish Duhok

خەلکێ ئۆکراینا کێک و کحولا ژەهرکری داینە سەربازێن رۆسی

Lalish Duhok

جوانترین کچا جیھانێ نۆكه‌ 15 سالە

Lalish Duhok