وەزیرێ نەفتا عێراقێ: بێ رازهمهنديا ههولێرێ نكارين نهفتێ ههناردهى توركیا بكهین
وشه:
وهزیری نهوتی عێراق ئاشكرای كرد، لهگهڵ ههرێمی كوردستان و توركیا له گفتوگۆدان، تا جارێكی تر له ڕێی بۆڕی نهوتی كوردستانهوه نهوتی كهركووك ههناردهی توركیا بكهن.
جەبار لوعێبی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی “سەباح”ی زمانحاڵی حكوومەتی عێراق دووپاتی كردەوە، كە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و توركیا بەردەوامییان هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن، تا دووبارە هەناردەی نەوتی عێراق لە كەركووك بۆ بەندەری جەیهانی توركی دەست پێ بكاتەوە.
لوعێبی لە لێدوانەكەی دەڵێ، گفتوگۆكان بەردەوامییان هەیە لە نێوان حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان و لایەنی توركیا، ئەمەیش لە پێناوی دووبارە دەستكردنەوەیە بە هەناردەی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، بڕیاری دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت، پشت بە دانوستاندنەكان و وزەی بەرهەمهێنراو لە توركیا دەبەستێت.
ئاماژەی دا، ئەو بڕە نەوتەی ئێستە لە كەركووك بەرهەم دەهێنرێت، بریتییە لە 220 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا و لە پاڵاوگە ناوخۆییەكان ساغ دەكرێتەوە.
ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، بەغدا سوورە لەسەر گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، چونكە بێ ڕێككەوتن لەگەڵ هەولێر ناتوانرێ بۆڕیی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا بەكار بهێنرێت، بۆڕی نەوتی پێشووی كەركووك بۆ بەندەری جەیهانیش بە تەواوی تێكچووە و ناتوانرێ نەوتی لێ هەناردە بكرێت.
ئەو هەڵوێستەی وەزیری نەوتی عێراق لە كاتێكدایە لە ڕۆژانی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق، دووپاتی كردەوە كە سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سكاڵای دژ بە هەرێمی كوردستان لەبارەی هەناردەی نەوت، وەڵامی ڕوونی نەبووە و دانیشتنەكەی دواخست.
پرسی نەوت و وزە یەكێكە لە گرفتە بەردەوامەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، بەهۆی ئەوەی بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی هەناردەی نەوت تەنیا لەلایەن حكوومەتی ناوەندەوە بێ، بەڵام هەرێمی كوردستان دووپات لەوە دەكاتەوە، كە هیچ مادەیەكی دەستووری نییە پرسی نەوت و وزە وەك یەكێك لە دەسەڵاتە فیدراڵییەكان هەژمار بكات، بۆیە بە هاوبەشی دەبێ بەڕێوە ببرێن و هەناردە بكرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
