شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی: کوردستان ئامادەیه‌ بۆ چارەسەرکرنا كێشێن عێراقێ 

سەرۆك بارزانی: کوردستان ئامادەیه‌ بۆ چارەسەرکرنا كێشێن عێراقێ 

باسنيوز:

سەرۆک بارزانی، لە سەڵاحەدین لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، بە ئامادەبوونی کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5\7\2018، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، لەگەڵ فۆمیۆ ئیوان، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبوویەوە، کە لە دیدارەكەدا كاتسوومی مۆریامۆ ،كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی و حكوومەتی هەرێمی كرد كە هاوكار بوونە لەماوەی كاركردنی وەك باڵیۆزی ژاپۆن.

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كە كۆتایی بە ئەرك و كارەكانی لە عێراقدا هاتووە، هیوای بەردەوامی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەكەی خواست، هەروەها كورتەیەكی لە چالاكیی كۆمپانیاكانی ژاپۆن لە كەرتی كارەبا و ئاو لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی، هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی ژاپۆن خواست و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی وڵاتی ژاپۆن لە عێراق و جیهان و هیوای پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆنی خواست.

بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو، باڵیۆزی ژاپۆن نیگەرانییەكانی خۆی و وڵاتەكەی لەمەڕ پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی ئایندە بە سەرۆك بارزانی گەیاند. پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر پڕەنسیپەكانی شەراكەت لە دەستەڵاتی جێبەجێكردن و تەوافوق لە یاسادانان و هاوسەنگی لە دامەزراوەكان ڕەچاو بكرێن هەرێمی كوردستان، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

35 ساڵ بسه‌ر جینۆسایدا ئەنفالێ دا ده‌ربازبوون

Lalish Duhok

“توركیا دڤێت ژ عه‌فرینێ هه‌تا كه‌ركووكێ داگیر بكت”

Lalish Duhok

وەزیرێ دارایی: بەغدا بودجەى نەهنێرت، مووچە ب لێبڕینا هه‌يڤا بۆرى دێ به‌لاڤ كه‌ين

Lalish Duhok