قایممقام و دەزگههێن كارگێرى ڤهدگەرنە شنگالێ
وشه:
سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆكەی شنگال ڕای گەیاند، بەغدا داوای گۆڕینی بەرپرسانی كارگێڕی شنگالی كردووە و ئێمەیش ڕەتمان كردووەتەوە، ئێستەیش ئامادەكاری كراوە بۆ گەڕانەوەی حكوومەتی خۆجێی شارۆكەكە بۆ ناو شنگال.
وەیس نایف سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆكەی شنگال بە “وشە”ی ڕاگەیاند، پێشتر ویستمان حكوومەتی خۆجێی شارۆكەی شنگال بگەڕێتەوە شوێنەكانی خۆی، بەڵام حەشدی شەعبی و پەكەكە ڕێیان لێ گرتین، هەرچەندە حكوومەتی عێراق ڕەزامەندی بە گەڕانەوەمان داوە، بەڵام داوای كردووە گۆڕانكاری لە ئیدارەی شارەكە بكرێ، ئەمەیش لەلایەن ئێمەوە ڕەت كراوەتەوە.
زیاتر گوتی، بەغدا ئێستە نەرمی نواندووە بە گەڕانەوەمان، بۆیە چاوەڕیی فەرماندەیی فیرقەی 15ی سوپای عێراق دەكەین، تا ئاسایشی ئێمە بپارێزن و بگەڕێینەوە شنگال.
زیاتر گوتی، سەركردایەتی كورد و بەغدایش ڕەزامەندییان بە گەڕانەوەمان داوە، بەغدا دەیەوێ قایمقامی ئێستەی شارۆكەكە بگۆڕێ، ئەمەیش بە تەواوی لە لایەن ئەنجوومەنی شارۆكەی شنگال ڕەت كراوەتەوە، دووپاتمان كردووەتەوە یان هەموومان بەیەكەوە دەگەڕێینەوە، یان هیچمان ناگەڕێینەوە.
هێمای بۆ ئەوەیش كرد، پارێزگاری مووسڵ نووسراوی بۆ فەرماندەی فیرقەی 15ی سوپای عێراق كردووە، تا دۆخێكی ئارام له شارۆكەكە جێگیر بكەن و ئاسایشی بەرپرسانی شارۆكەكە مسۆگەر بكەن لە كاتی گەڕانەوەیان.
شنگال یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، لە 2014 كەوتە دەست تیرۆریستانی داعش و دواتر لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی شارەكە لە تیرۆریستان پاككرایەوە، لە 16ی ئۆكتۆبەریش ئیدارەی شارۆكەكە درایە دەست ئێزیدییەكان تا خۆیان بڕیار لە هاتن یان دژایەتی هاتنەوەی سوپای عێراق بكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
