په‌یڕه‌وێ ناڤخۆيى يێ په‌رله‌مانێ كوردستانێ ب زۆربه‌يا ده‌نگان هاته په‌سندكرن
هه‌ولێر-KDP.info-![]()
په‌رله‌مانی كوردستان، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران كۆی مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان په‌سند كرد.
دوێنێ 2018/7/17، په‌رله‌مانی كوردستان كه به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (8)ى ئاسایی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجاوشه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌موار كرا‌و.
له ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌روو.
دواتر به‌پێی خاڵی به‌رنامه‌ی كار، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر گفتوگۆكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ى دیكه‌ی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه مابوون، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا(دوێنێ سێشه‌ممه) به‌شی نۆیه‌مى پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بوو به پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن و په‌سندكرنی بودجه‌ی گشتی كه له دانیشتنی پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و هه‌روه‌ها به‌شی سێیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بوو به شێواز و چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و ئه‌ركى هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگرى یه‌كه‌می سه‌رۆك، جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له دانیشتنه‌كانی پێشووتردا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر مادده و بڕِگه‌گانى كرابوون و چه‌ندین پێشنیاز و سه‌رنج و تێبینیی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرابوونه ڕوو، دوای سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و، له دانیشتنه‌كه‌دا مادده به مادده‌ى به‌شی نۆیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه له 12 مادده پێكهاتبوو له‌گه‌ڵ به‌شی سێیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه له 11 مادده پێكهاتبوو، دوای خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سند كران.
دوای پشوویه‌ك به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه له سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد، به‌شی ده‌یه‌م و دوای داڕشتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و به‌ره‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و لێكدان و لابردنی هه‌ندێ مادده و بڕگه مادده به ماده‌ی به‌شه‌كه به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران.
سه‌باره‌ت به به‌شی یازده‌یه‌م و دوازده‌یه‌می پڕِۆژه‌ى په‌یڕه‌وه‌كه‌ش كه تایبه‌ت بوون به دیوانی په‌رله‌مان و نووسینگه‌كان و حوكمه كۆتاییه‌كان، له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی په‌رله‌مانتاراندا كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی تێبینی و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانیان له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كانی هه‌ردوو به‌شه‌كه و دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی مادده و بڕگه‌كانی هه‌ردوو به‌شه‌كه سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه خرانه‌ڕوو، خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سند كران. په‌سندكردنی كۆی مادده و بڕگه‌كانی په‌یڕه‌وه‌كه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بوو، بڕیاریشه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستان كار به بنه‌ما و بنچینه‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
