شبكة لالش الاعلامية

ڤیتامین دی ئەگەرێ تووشبوونێ ب شێرپەنجا کۆلۆنێ كێم دكت 

ڤیتامین دی ئەگەرێ تووشبوونێ ب شێرپەنجا کۆلۆنێ كێم دكت 

رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی هارڤارد رایدەگەیێنن ڤیتامین دی رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن.

پزیشکە ئەمریکاییەکان لە زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەکی نوێیان لەسەر کاریگەری ئاستی ڤیتامین دی لە جەستە کۆڵیوەتەوە و بۆیاندەرکەوتووە ڤیتامین دی رۆڵی دژە شێرپەنجەیی هەیە بەتایبەت لە دژی شێرپەنجەی کۆڵۆن.

د.مینسینگ چۆی، پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، کەمی ئاستی ڤیتامین دی ئێستا کێشەیەکی بەربڵاوە، هۆکاری زۆرێک لە گرفتە تەندروستییەکانیشە، ئەمەش لەبەرئەوەی خەڵکی خۆراکی تەندروست ناخۆن و کەمتر دەچنە بەر تیشکی خۆر، بۆیە پێویستە بەردەوام گرنگی ئەم ڤیتامینە بۆ خەڵک روونبکرێتەوە بۆ ئەوەی لە گرفتە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کەمی ڤیتامین دی دووربن.

توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی حەوت هەزار کەس لە ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیا ئەنجامدراوە، لەتوێژینەوەکەدا پشکنین بۆ رێژەی ڤیتامین دی لە خوێنی بەشداربووان کرا، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رێژەی ڤیتامین دی خوێنییان ئاساییە ئەگەری تووشبوونییان بە شێرپەنجەیی کۆڵۆن بەرێژەی %31کەمدەکاتەوە.

ڤیتامین دی بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست دروستدەبێت و بەبڕێکی سنووردار لە هەندێک خۆراک هەیە، وەکو ماسییە چەورەکان، قارچک، هێلکە و شیر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێکەمین کەمپا راهێنانان بۆ گەشتا ئەسمانی لسەر عەردی دهێتە دروستکرن

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك: زیرەکیا زارۆكى ژ ده‌يكێ بۆ ڤه‌دگه‌رت 

Lalish Duhok

چاوان چاڤێن خۆ  ژ هشكبوونێ دێ پارێزی؟

Lalish Duhok