شبكة لالش الاعلامية

حكومەت 2700ترومبێلێن خۆ دفرۆشت 

حكومەت 2700ترومبێلێن خۆ دفرۆشت 
رووداو – هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە 18 هەزار ئۆتۆمبێلی حكومی، 2700 ئۆتۆمبێل كە سوودی لێنابیندرێت، دەفرۆشنەوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەش بە قەرزێكی درێژخایەن بە‌و فەرمانبەرانە دەفرۆشرێنەوە كە لەلایانە.

سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی مۆدێلیان لەخوار 2013ـەوەیە ‌و سوودیان لێوەرناگیرێت بەشێوازێك بفرۆشێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك دروستكراوە ‌و ئەویش بووەتە سەرۆكی لیژنەكە.

بەگوتەی سامی جەلال، نزیكەی 18 هەزار ئۆتۆمبیلی حكومی هەن و بڕیاردراوە 2700 ئۆتۆمبیل بفرۆشرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، ئەو ئۆتۆمبیلانە هەر بەو فەرمانبەرانە دەفرۆشرێنەوە كە لەلایانە گوتیشی “ئەوەش بە قەرزێكی درێژخایەنی 10ساڵی دەبێت”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، نزیكەی 18 هەزار ئۆتۆمبێلی بۆ رێكخستنی كاروباری فەرمانگەكانی هەیە، بەپێی بڕیاری ئەو لیژنەیەی دروستكراوە، 2700 ئۆتۆمبیلیان سوودیان لێوەرناگیرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بابه‌كر زێبارى: پتر ژ ٢٠ لیوایێن ھه‌ڤپشك یێن پێشمەرگەیی هاتینه‌ پێكئینان

Lalish Duhok

رۆژئاڤا دیجله‌.. پێشمه‌رگه‌ی 5 تیرۆرستێن داعشێ كوشتن

Lalish Duhok

کۆمسیۆن: پێتڤيه‌ لایەنه‌كى جیهانی چاڤدێريا هەلبژارتنێن دەشتا نەینەوا بکت

Lalish Duhok