شبكة لالش الاعلامية

دەرمانه‌كى نوو بۆ نەخۆشيا ئەلزهایمەر 

دەرمانه‌كى نوو بۆ نەخۆشيا ئەلزهایمەر 

رووداو-سلێمانی

لە کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئەڵزهایمەر لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە پێشنیازدەکرێ، کە ئێستا 44 ملیۆن کەسی گرفتار کردووە.

بۆ یەکەمجار دەرمانێک قۆناغی تاقیکردنەوەی کردەیی کلینیکی تێدەپەڕێنێت کە توانای هەیە لەمپەر بخاتە بەردەم نیشتنی پرۆتینی ئەمایلۆید لە مێشکداو پاشەکشەی توانا هزرییەکانیش هێواشدەکاتەوە. ئەو پرۆتینە بەهۆی نیشتنی لە شانەکانی مێشکدا کاری دەمارەکان تێکدەدات و هۆکاری تووشبوونی کەسەکەیە بە ئەڵزهایمەر.

ئەوە یەکەمینجارە دەرمانێک درووستبکرێت کە رێگە لە تاوسەندنی نەخۆشی ئەڵزهایمەر بگرێ، لە رێگەی پێشگرتن بە تێکچوونی شانەکانی مێشک و دەمارەکان. دەرمانەکانی پێشو زیاتر نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هێواشدەکردەوە و نەیاندەتوانی رێگە لە خراپتربوونی نەخۆشییەکە بگرن.

توێژینەوەکە لەسەر 856 تووشبووی ئەڵزهایمەر لە ئەمریکا و ئەوروپا و ژاپۆن ئەنجامدراوە و رۆژی چوارشەممە (25 ی تەمموزی 2018) لە کۆنفرانسی زانستیی جیهانیی ئەڵزهایمەر لە شیکاگۆی ئەمریکا پێشکەشکرا.

پێشووتر دەرمان درووستکرابوون کە رێگە لە کەمبوونەوەی ئاستی ئەمایلۆید لە جەستەدا بگرن، بەڵام نەیانتوانیبوو توانا هزرییەکانی تووشبوویان بپارێزن یان بگێڕنەوە. بەڵام دەرمانە نوێیەکە توانیوەیەتی توانا هزرییەکانی تووشبووان بپارێزێ و بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە هێواشبکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زەنگینترین زەلامێ جیهانێ دێ چیتە ڤالەهیا ئەسمانی

Lalish Duhok

ل هه‌رێما كوردستانێ بكارئینانا مادده‌یێن هوشبه‌ر بوویه‌ جهێ مه‌ترسیێ

Lalish Duhok

پنیەک کو ١٠ جارا هندێ عەردی مەزنتر لسەر هەتاڤێ دەردکەڤیت

Lalish Duhok