شبكة لالش الاعلامية

لیوا عەبدولخالق: سبەی رێيا هەولێر – كەركووكێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن

لیوا عەبدولخالق: سبەی رێيا هەولێر – كەركووكێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن
هەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا دوایین كۆبوونەوە لەبارەی كردنەوەی رێگای هەولێر – كەركووك ئەنجام دەدەن. دەشڵێ، پردەكە تەواو بووە و سبەی رێگاكە دەكرێتەوە.

ماوەیەكی زۆرە بە مەبەستی كردنەوەی رێگای هەولێر – كەركووك، گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدادا دەكرێت و دواجار هەردوو لا گەییشتوونەتە رێككەوتن و بڕیارە سبەی بە فەرمی رێگاكە بكرێتەوە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لەبارەی كاتی كردنەوەی رێگاكەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا لە پردێ لەبارەی كردنەوەی رێگای هەولێر – كەركووك، دوایین كۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، كە هەندێك وردەكاری هەیە باسی دەكەین و پردێكی كاتی دروست كراوە و پردەكە تەواو بووە و بڕیارە سبەی سەعات 10ی بەیانی بە شێوەیەكی فەرمی و بەئامادەبوونی هەردوو شاندەكە، رێگاكە بە ڕووی خەڵكدا بكرێتەوە و لە رۆژانی جەژنی قورباندا خەڵك بە ئاسایی هاتوچۆ دەكات”.

تەڵعەت وتیشی، هەموو كارەكان تەواو بوون و رێككەوتنیش كراوە و هیچ كێشەیەك لە بەردەم كردنەوەی رێگاكەدا نەماوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، سەبارەت بەوەی كە خاڵی وەرگرتنی گومرگ لە نێوان هەردوو پارێزگادا دادەنرێت یان نا، گوتی: “لە گفتوگۆكانی ئێمە و ئەواندا بە هیچ شێوەیەك باسی دانانی خاڵی گومرگی نەكراوە و، لە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و كەركووكدا بە هیچ شێوەیەك خاڵی گومرگی دانانرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بزاڤ دئێنه‌ كرن سێ نەخۆشخانه‌يێن ئەڵمانى ل هەرێما کوردستانێ بێنه‌ ڤه‌كرن 

Lalish Duhok

دێ پارێزگارێ نه‌ينه‌وا هێته‌ لادان و وه‌زيره‌ك بۆ وى پۆستى يێ به‌ربژاره‌

Lalish Duhok

حکومەتێ چار بریار ده‌ربارەی کێشێن هەلەبجە دەرکرن

Lalish Duhok