شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا كارەبێ: ل ھەولێرێ دەست ب بجهئينانا پيڤه‌رێ زیرەك يێ كارەبێ هاته‌ كرن

وەزارەتا كارەبێ: ل ھەولێرێ دەست ب بجهئينانا پيڤه‌رێ زیرەك يێ كارەبێ هاته‌ كرن

ھەولێر-KDP.info-

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە جێبەجێكردنی دانانی پێوه‌ری زیرەكی كاره‌با كردووە و، بەپێی سیستمە تازەكە بە بەستنی پێوەری كارەبا لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی كوردستان، دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی ھاوبەشانی كارەبا بكرێت، ئەمیش لە پێناو دادپەروەری لە دابەشكردنی كارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆییەكان.

پێش ماوەیەك، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی نەهێشتنی زێدەڕۆیی لەسەر كارەبا و زۆریی سەرپێچیكردنی بەكارھێنەران، سیستمی پێوه‌ری زیرەك بۆ گشت ماڵ و شوێنێك دەبەسترێت، ھەر بەكارھێنەرێكیش بە پێی پێویست دەتوانێ بەو سیستمە كارەبا بەكار بھێنێت.

پێوەست بەم سیستمە و چۆنیەتیی كاركردن و شێوازی بەستنی پێوەرەكە، محەممەد ئەمین ھەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “سیستمی پێوه‌ری زیرەك بۆ ئەوەیە حكوومەت بتوانێ كۆنتڕۆڵی ھەموو ھاوبەشەكانی كارەبا بكات، تا بە شێوەیەكی ڕێك مانگانە ھەر بەكارھێنەرێكی كارەبا پسوولەی تایبەتی خۆی بۆ بچێت، بۆ ئەوەی بزانێت چەند كارەبای بەكار ھێناوە، ھاوبەشەكەیش ھەر كاتێك بیەوێت دەتوانێ سەیری سیستمەكە بكات و بزانێت چەند كارەبای بەكار ھێناوە و نرخەكەی چەندە.”

هەورامانی، گوتیشی: “پێڕەوكردنی ئەو سیستمە، ئاسانكارییەكی تەواوە تا بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا دابەش بكرێت، چونكە ئەو كاتژمێرە پێوه‌ره‌ زیرەكەی بۆ ھەر ھاوبەشێك دەبەسترێت، لە ٢٠ ئەمێر زیاتر نییە و بەپێی ئەو ئەمپێرانە دەتوانێ كارەباكە بەكار بھێنێت، ئەو سەرپێچییانەی پێشتریش كراون و ئەو كارەبایەی بە نایاسایی ڕاكێشراوە، نامێنێت و كۆنتڕۆڵی دەچێتە سەر.”

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند: “لە ئێستادا لە چەند گەڕەگێكی ھەولێر دەست كراوە بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، بەم زووانەش لە سلێمانی و تەواوی شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات”.

دەشڵێ: “ئەو كاتژمێرە كۆنەی لە ڕابردوودا لەلایەن بەكارھێنەرانی كارەباوە بەستراوە بۆ پێوانی كارەباكە، نامێنێت و ئامێرێكی زیرەك دەبەسترێت لە شوێنی، بەڵام تاكوو سیستمە نوێیەكە جێبەجێ دەكرێت، كار بە كۆنەكە دەكرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی هەموو هەولا بۆ رێکخستنا ناڤ مالا كوردى دده‌ت

Lalish Duhok

جێگرێ سەرۆكێ ئەرمینیا: هاريكاریا قوتابیان و گەنجێن كوردستانێ دێ كەین

Lalish Duhok

وەزیرێ په‌روه‌ردێ: ل 16/5/2021 پرۆسا خووندنێ دێ دەست پێ کت 

Lalish Duhok