عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: حکوومەتا هەرێمێ پیلانا دەرەکی ل سلێمانيێ پووچكر
سلێمانی-KDP.info-![]()
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، دەڵێ، ئەو پیلانەی دانرابوو کە بە ڕێگەی خۆپیشاندانەوە لە سلێمانی هێزی عێراقی بێتە سلێمانی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانی ئەو پیلانە دەرەکییە پوچەڵ بکاتەوە.
(عه‌تا شێخ حه‌سەن)، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: ”ئێمه وه‌ك پارتی هه‌میشه گوتوومانه پشتیوانی داوای ڕه‌وای هاووڵاتیانی كوردستانین، به‌ڵام ئه‌م جۆره خۆپێشاندانانه كه ده‌ستی ده‌ره‌كییان تێدایه و ترسناکە بۆ سه‌رئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردستان، بۆیه‌ش بینیمان هه‌رزوو ماموستایان و ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كرد، هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كه كرد و لە خۆپیشاندانەکان کشانەوە.”
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ”له‌باره‌ی بوونی ده‌ستی حزبی و ده‌ره‌كی له خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا، (عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن) ده‌ڵێت: “به‌ڵێ ده‌ستی ده‌ره‌كی و حزبی ناوخۆ خۆیان خزاندبووه نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای ڕه‌وای خۆیان ده‌كرد، بینیشمان چۆن ئه‌و ده‌ستانه شێوازی خۆپێشاندانیان گۆڕی بۆ نانه‌وه‌ی بشێوی و سووتاندن و تاڵانكردنی باڵه‌خانه‌ی حكوومی و حزبی و هه‌وڵدان بۆ ئینقلاب به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا.”
له‌باره‌ی هه‌وڵەکانی هێنانی هێزی عێراقی بۆ سلێمانی ناوبراو ده‌ڵێت: ”پلانه‌كه وابوو كه پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزی عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌وه بوو بینیمان خۆپێشاندانه‌كان له ته‌قته‌ق و كۆیه و قه‌ڵادزێ و ڕانیه، كه له‌و خه‌ته‌وه به ناوی پاراستنی ئارامی ئه‌و ناوچانه هێزی عێراق بێنە سنووری كوردستان و سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان داببڕن، به‌ڵام حكوومه‌ت توانی ڕێگه له‌و پلانه مه‌ترسیداره بگرێت، خه‌ونه‌كه‌یان پووچه‌ڵ بكاته‌وه.”
(شێخ حه‌سه‌ن) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە بۆچی له خۆپێشاندانه‌كانی سنووری سلێمانیدا پارتی به ئامانج ده‌گیرێت، هێمای بۆ ئه‌وه كرد: ”ڕاسته له ته‌واوی خۆپێشاندانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سلێمانی، له ساڵی 2011وە پارتی به‌ئامانج كراوه هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ندی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی و ستراتێژیی كورد لای پارتییه، كه په‌یامی پارتی، په‌یامی دروستكردنی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وەییی كورده، كه ئه‌م ئامانجانه‌ی پارتیش له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ئیقلیمی و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نییه، بۆیه ناتوانن ته‌قه‌بوڵی ئه‌م په‌یامه‌ی پارتی بكه‌ن، هه‌میشه پارتی به‌ئامانج گیراوه، به هاوكاریی ده‌ستی ناوخۆ.”
ناوبراو ده‌ڵێت: ”ماموستایان و فه‌رمانبه‌ران تێگەیشتن كه خۆپێشاندانه‌كان به لاڕێدا ده‌بردرێن، ماموستاش ئاماده نییه بكرێته كاڵای وڵاتانی ئیقلیمی و ناوخۆیی.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
