شبكة لالش الاعلامية

هه‌ستيكێن بالنده‌يه‌كى  هه‌زار سالان هاتنه‌ ديتن 

هه‌ستيكێن بالنده‌يه‌كى  هه‌زار سالان هاتنه‌ ديتن 

وشه‌:
زانایانی زه‌وی ناسی ئه‌فریقیا له‌ نوێترین كاریاندا توانیان ئێسكه‌ په‌یكه‌ری گه‌وره‌ترین جۆری باڵنده‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌زار ساڵ پێش ئێسته‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین كاری زانا زه‌وی ناسه‌كانی ئه‌فریقیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، زانایانی زه‌وی ناسی ئه‌فریقیا له‌ نوێترین كاریاندا ئێسكه‌ په‌یكه‌ری باڵنده‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ هه‌زار ساڵ پێش ئێسته‌.

زانا زه‌وی ناسه‌كان ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م باڵنده‌یه‌ جه‌سته‌ییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ كه‌ زانیاكان پێ ده‌ڵێن “باڵنده‌ی فیل” یان “elephant bird” كه‌ درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 10 پێ كه‌ ده‌كاته‌ سێ مه‌تر، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م باڵنده‌یه‌ خاوه‌ن “مل و قاچ و باڵ” ی درێژه‌ به‌ڵام توانای فڕینی نه‌بووه‌.

ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ ئه‌م زانا زه‌ویناسیانه‌ ئه‌م ئێسكه‌ په‌یكه‌ره‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی “ماداگاسكار”، هه‌روه‌ها دوای توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئێسكه‌ په‌یكه‌ری ئه‌م باڵنده‌یه‌ زانایان ناوی “ڤۆڕۆمبی تایتان”یان لێنا كه‌ ناوه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زه‌به‌لاحی باڵنده‌كه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھژمارا مریێن ئەڤان گورستانان پێنج جاران ھندی ئاکنجیێن بەحرینێ نە

Lalish Duhok

5 مه‌زنه‌ سزايێن هاتن و چۆنێ دمێژوويێ دا

Lalish Duhok

كورێ خۆ ل به‌رده‌م خه‌لكێ سۆت

Lalish Duhok