شبكة لالش الاعلامية

بارانبارین دێ بەردەوام بت

بارانبارین دێ بەردەوام بت

K24 – ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و سبەی لە ھەندێك ناوچە ئەگەری لێزمە باران و تەرزە بارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێنج شەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانی بە لێزمە ھەیە و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، ھەروەھا لە ھەندێك ناوچەی پارێزگای سلێمانی ئەگەر بارینی تەرزە ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌مێ تۆماركرنا کاندید و لیستان دەست پێ دكت

Lalish Duhok

” دوو هەزار چەكدارێن داعش ل سنوورێ كەركووك ماينه‌”

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی لگەل شانده‌كێ ئەمریکی شەرێ دژى تیرۆر و ئازادکرنا مووسلێ به‌حسكر

Lalish Duhok