شبكة لالش الاعلامية

کێمخەوی ئەگەرێ تووشبوونێ ب شەکرێ زێده‌ دكت

کێمخەوی ئەگەرێ تووشبوونێ ب شەکرێ زێده‌ دكت
رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی تۆهۆ لە ژاپۆن رایدەگەیێنن کەمخەوی مەترسی تووشبوون بە شەکرە زیاددەکات، بەتایبەت کاتێک کەمخەوییەکە دەگاتە 24 کاژێر نەنوستن.

پزیشکە ژاپۆنییەکان لە توێژینەوەیەکدا لە کاریگەری خەوتنییان لەسەر تەندروستی کۆڵیوەتەوە و بۆیاندەرکەوتووە کەمخەوی کۆمەڵێک لێکەوتەی نەرێنی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێت.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆهۆ روونیدەکەنەوە ئەو کەسانەی کەمخەون، بەجۆرێک کەمتر لە 7 کاژێر دەخەون، مەترسی تووشبوونییان بە شەکرە زیاترە، چونکە نەخەوتن هۆکارە بۆ زۆرخۆری و قەڵەوبوون کە ئەمانەش فاکتەری مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە شەکرە”.

پزیشکە توێژەرەکان توێژینەوەکەیان لەسەر مشک تاقیکردۆتەوە، بەجۆرێک وایان لە مشکەکە کرد کە بۆ ماوەی 24 کاژێر بخەوێت، دواتر پشکنینییان بۆ رێژەی شەکر و چەوری لەنێو جگەری مشکەکە کردووە، توێژەرەکان بۆیاندەکەوت تەنیا 6 کاژێر نەخەوتن بۆتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکرلەنێو خوێنی مشکەکە.

لە توێژینەوەکانی پێشووتریش دەکەوتووە کە کەمخەوی دڵ پیردەکات، مەترسی خەمۆکی، سستبوونی گورچیلە و شیرپەنجە زیاددەکات، لەم توێژینەوەشدا دەرکەوتووە کەمخەوی مەترسی نەخۆشی شەکرەش زیاددەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاماژەیەك بۆ هه‌بوونا نەخۆشيێن مەترسیدار ل نك گەنجان

Lalish Duhok

وەلاتیەکێ ئیفلیج ل دهۆکێ ب دەستێن خۆ پایسکلێ دهاژوت و ژیانا خێزانا خۆ دابین دکەت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك: درۆژه‌كێ دا كێشانا ته‌نها ئێك جگه‌رێ مه‌ترسيداره‌

Lalish Duhok