شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا ھەرێمێ بێنڤه‌دانێن سەرێ سالێ راگەهاندن

حکوومەتا ھەرێمێ بێنڤه‌دانێن سەرێ سالێ راگەهاندن

ھەولێر-KDP.info-

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕۆژانی پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ ڕایگەیاند:” بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھەموو ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین ، بەو ھیوایەی ئەم ساڵە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەکان و دووپاتکردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانەی نێوان ھەموو ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان”.

‎ڕایشیگەیاندووە: “بەم بۆنەیەشەوە بە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ی ١٢ ی ٢٠١٨ و ٢٠١٩/١/١ واتا یەک شەممە و دووشەمە و سێ شەممە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبنە پشووی فەرمی و ڕۆژی چوارشەمە ٢٠١٩/١/٢ دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خشته‌یه‌كێ نوو يێ به‌لاڤكرنا مووچه‌ى هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

حكومەتا هەرێمێ رۆنكرنێ ده‌ربارەی ڤه‌گوهاستنا فەرمانبەران دده‌ت

Lalish Duhok

سبه‌ی ئه‌زموونێن گشتی يێن پۆلا 12ێ ئاماده‌يى دێ ده‌ست پێ كن 

Lalish Duhok