شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا نافخۆ: سەرجەم مۆڵەتێن هەڵگرتنا چەکى دڤێت بێنه‌ نووكرن  دەبێت 

وەزارەتا نافخۆ: سەرجەم مۆڵەتێن هەڵگرتنا چەکى دڤێت بێنه‌ نووكرن  دەبێت 

رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژی 30ی مانگی رابردووەوە، زیاتر لە 20 بازاڕ و شوێنی فرۆشتنی چەک لە هەرێمی کوردستان داخراون و کڕین و فرۆشتنی چەکیان تێدا قەدەخەکرا.

بەگوێرەی یاسای نوێی هەڵگرتنی چەک، لەمەودوا هەر کەسێک بیەوێت کڕین و فرۆشتنی چەک بکات، دەبێ مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ بەدەستبهێنێت، بەگوێرەی مۆڵەتەکەش هەر کەسێک لەو شوێنە چەک بکڕێت، دەبێ مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی پێبێت، ئینجا چەکی پێبفرۆشرێت.

شاخەوان رەئوف، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “وەک چۆن لە یاساکە هاتووە، مۆڵەتی چەک بە هەموو کەس نادرێت، بە هەمانشێوە ئەوەی کە دووکانی چەک فرۆشتنە و مۆڵەتی پێدەدرێت، ئێمە وەک لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ دەمانەوێت، وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش خۆیان سەرپەرشتی و چاودێرییان بکەن”.

بەگوێرەی رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێ بێت و خۆی رادەستی حکومەتی نەکات، کەیسەکەی دەدرێتە دادگە.

جگە لە داخستنی بازاڕەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان بەدانانی بازگەی کاتی، ئۆپەراسیۆن و هەڵکوتانە سەر شوێنە گومانلێکراوەکان، بەردەوامن لە گرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

لەو چوارچێوەیەدا جگە لە چەکە بێ مۆڵەتەکان، دەیان کەس ماددەی هۆشبەریان پێبووە. نەقیب تەیار زێباری، ئەفسەر لە فەرماندەیی زێرەڤانی دەڵێت، “هێزەکانمان لە زێرەڤانی بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس دەردەچن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، ئەوەی زۆر دەگیرێت: کلاشینکۆف و دەمانچەیە، تیمەکانی ئێمە تەنیا بۆ چەک نییە، بۆ گرتنی ماددەی هۆشبەریشە”.

موقەدەم بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، “زۆرترین ئەو چەکانەی دەستی بەسەردادەگیرێت، کلاشینکۆف و دەمانچەیە، کەسەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێتەوە، دوای دەرچوونی بڕیاری کۆتایی کلاشینکۆفەکان دەدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە، دەمانچەکانیش دەدرێتە وەزارەتی ناوخۆ”.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆ، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 21 هەزار کەس مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان پێدراوە، دوای جێبەجێکردنی یاسای نوێی چەک، دەبێ سەرجەمیان مۆڵەتەکانیان نوێ بکەنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێنمایێن نوى بۆ وه‌رگرتنا ڤیزه‌یا توركیا ده‌ركه‌فتن

Lalish Duhok

ھۆزێن ئەرەبێن سونە نەینەوا ل گەل پارچەکرنا عێراقێ نە

Lalish Duhok

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن رووداو – كەركووك سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە. مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”. هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

Lalish Duhok