شبكة لالش الاعلامية

10گوندێن كورد نشين ل ده‌ڤه‌را سحێلا و زوومار هاتينه‌ ئاڤه‌دانكرن

10گوندێن كورد نشين ل ده‌ڤه‌را سحێلا و زوومار هاتينه‌ ئاڤه‌دانكرن

زوممار-KDP.info-

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زوممار دەڵێ، دوای بەهێزكردنی سەنگەری پێشمەرگە لە سنووری سحێلا و زوممار، خەڵكی ئەو ناوچانە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و ناوچەكەیان ئاوەدان كردووەتەوە.

ئازاد بادوو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “18 گوندی كوردنشین لە سنووری هەردوو ناوچەی سحێلا و زوممار هەن، لە كۆی ئەو گوندانە، 10ـیان ئاوەدان كراونەتەوە، ئەوەش دوای بەهێزكردنی پێگەی پێشمەرگە لەو ناوچانە و دڵنیایی خەڵكە لە ئارامیی ناوچەكە، بۆیە بەشێك لە گوندەكان %100 ئاوەدانییان بۆ گەڕاوەتەوە و بەشێكی دیكەیش كە نزیكن لە سنووری خاڵی هاوبەشی پێشمەرگە و حەشد، بە رێژەی %30 تا %70 خەڵكیان بۆ گەڕاوەتەوە، هەروەها چەند گوندێكیش لە دەست حەشدی شەعبیدان، كە تا ئێستا خەڵكی ئێمەی بۆ نەچووەتەوە، بۆیە هیوادارین كە دووبارە ژیان بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە”.

بە گوتەی بادوو، چاوەڕوان دەكرێت بەشێكی زۆری خەڵكی زوممار و سحێلا بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و كەمپەكان جێ بهێڵن.

“داواكارین لە بەغدا قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكاتەوە و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو ناوچانە درێژ بكات، چونكە بە هۆی شەڕی داعشەوە ئەو ناوچانە وێران بوون”. ئەمە قسەی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی بوون لە زوممار.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چارلز تانۆك: بریتانیا هه‌ر ژ سالا 1920 پشته‌ڤانیێ ل كوردستانه‌كا سه‌ربه‌خوه‌ دكه‌ت

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى پيرۆزباهيێ ل ئه‌ميندارێ گشتيێ ئێكگرتووى ئيسلامى دكه‌ت

Lalish Duhok

ھێزێن پێشمەرگەی ھێرشەکا داعش شکاند

Lalish Duhok