شبكة لالش الاعلامية

سالا 2018ێ نێزيكى 10هه‌زار قوتابيان ل سلێمانيێ ده‌ست ژ خووندنێ به‌ردايه‌

سالا 2018ێ نێزيكى 10هه‌زار قوتابيان ل سلێمانيێ ده‌ست ژ خووندنێ به‌ردايه‌

رووداو – هەولێر

بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ساڵی رابردوو نزیکەی 10 هەزار قوتابی لە سنووری پارێزگاکەمان لە خوێندن دابڕاون.

خۆگر خالید، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی رەوشی ژیانی موبارەک شەریف و دابڕانی منداڵەکانی لە خوێندن، رایگەیاند: “ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەکو قوتابخانەی تاسڵوجەی بنەڕەتی ئاگامان لە رەوشی خوێندنی ئەو منداڵانە هەیە، کاک موبارەک دوو منداڵی لەبەر خوێندن بووە، کوڕێکی ماوەیەکی زۆرە وازی لە خوێندن هێناوە، کچەکەی دیکەی رۆشنا خان، ئەویش ماوەیەکی زۆرە وازی لە خوێندن هێناوە، ئەگەرچی بەڕێوەبەری قوتابخانەی تاسڵوجەی بنەڕەتی و یاریدەدەرەکەی چەند جارێک سەردانی ماڵی موبارەک شەریفیان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە بۆ قوتابخانە، بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ژیانیان نەیانتوانییە بگەڕێنەوە سەر خوێندن”.
خۆگر خالید، دەڵێ: “لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی زۆر قوتابیمان لە خوێندن دابڕاوە، منداڵەکانی کاک موبارەکیش هاوشێوەی ئەو منداڵانەن کە لە خوێندن دابڕاون”.

بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت: “بەپێی ئاماری ساڵی خوێندنی 2017-2018 نزیکەی 10 هەزار قوتابی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هۆکاری جیا جیا لە خوێندن دابڕاون”.
خۆگر خالید، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات “بەداخەوە ساڵانە ئەگەر بەشێکی رێژەی دابڕانی قوتابیان لە خوێندن لە قۆناخی ئامادەیی بووبێت لەبەر ئەوەی کاربکەن، پارساڵ رێژەیەکی زۆر لە قۆناخی بنەڕەتی بووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاسایشیا کوێتێ ژمارەيه‌كا تیرۆرستێن داعشێ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

بێنڤه‌دانا جەژنێ ل هەرێما کوردستانێ هاته‌ راگەهاندن

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا سامانێن سرۆشتى: نابیت بێى رازیبوونا حكومه‌تێ گازا كێلگه‌هێن هه‌رێمێ بۆ چ جهان بهێته‌ ڤه‌گوهاستن

Lalish Duhok